خاوەنی گەورەترین کۆمپانیای ئۆتۆمبێلی کارەبایی فەرمانبەری "بێ بڕوانامە" وەردەگرێت

- 2/8/2020 11:40:00 PM 7522 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئیلەن مەسک، خاوەن و دامەزرێنەری کۆمپانیای تێسلا بۆ ئۆتۆمبێلی کارەبای هەلی کاری نوێی لە کۆمپانیاکەیدا راگەیاند و دەشڵێت" بەلامەوە گرنگ نیە ئەگەرتەنها بڕوانامەی دواناوەندیشت هەبێت".

مەسک لە پێگەی فەرمی خۆی لە تویتەر ئاگاداری بڵاوکردوەتەوە بۆ هەر کەسێک شارەزایی هەبێت لە زیرەکی دەستکرد(AI)  بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی سیستەمی ئۆتۆمبێلە بێ شۆفێرەکانی کۆمپانیای تێسلا.

دوای ئەوەی فۆلوەرێکی پرسایری ئەوەی لێدەکات کە ئایا ئەو کەسانە وەردەگرن کە تەنها بڕوانامەی دکتۆرایان هەیە یاخود نا، مەسک وەڵامی داوەتەوە کە بە هیچ جۆرێک ئەوەیان بەلاوە گرنگ نیە تەنانەت ئەگەر تەنها بڕوانامەی دواناوەندیشی هەبێت.
Image result for Elon Musk : i dont care gif
لە درێژەی وەڵامەکەیدا مەسک دەڵێت" کەسێکی بەهرەمەند و ئیشکار و جێگای متمانە بێت و ئەخلاقی ئیش بزانێت بۆ من بەسە، شتەکانی دیکە خۆمان فێری دەکەین".

ئیلۆن ڕیڤ مەسک  ئەندازیار، داهێنەر، سەرمایەگوزارێکی ئەمەریکی-کەنەدییە کە لە 28 حوزەیرانی 1971 لە ئەفریقای باشوور لەدایک بوە، بەڕێوبەری گشتی و تەکنەلۆژی تێسلا مۆتۆرز، سەرۆکی سۆلار سیتی و هاوسەرۆکی ئۆپن ئەی ئایە، سپەیس ئێکس Zip2، پەیپاڵ و تێسلا مۆتۆرزی دامەزراندوە، هەروەها بیرۆکەی سیستەمێکی گواستنەوەی خێرای داناوە کە بە هایپەرلووپ ناسراوە لەگەڵ بیرۆکەی فڕۆکەیەکی کارەبایی کە توانای ئەوەی هەیە بە شێوەیەکی ئەستونی بنیشێتەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP