وەزارەتی بەرگری ئەمریکا زانیاری مێشکی گەیمەران بۆ دروستکردنی رۆبۆتی سەربازی بەکاردەهێنێت

- 2/8/2020 9:12:00 PM 3617 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-


تیمی توێژینەوەی زیرەکی دەستکردی زانکۆی بوفالۆ لە ئەمریکا لێکۆڵینەوە لەسەر جوڵەی چاو  و شەپۆلی مێشکی 25 گەیمەر دەکەن لەکاتێکدا سەرقاڵی ئەنجامدانی یاری ڤیدیۆیی سەربازین و دواتر داتاکانیان بەبەهای سەدان هەزار دۆلار بە وەزارەتی بەرگەی ئەمریکا فرشۆتوە.
لە بەرهەمهێنان و بەرەوپێشبردنی AI(زیرەکی دەستکرد) بەکاردەهێنرێن بەمەبەستی بەرهەمهێنانی رۆبۆتی سەربازی

 


ئەو زانیاریانەی تیمەکە لە جوڵەی چاو و شەپۆلی مێشکی گەیمرەکاندا کۆیانکردوەتەوە لە بەرهەمهێنان و بەرەوپێشبردنی AI(زیرەکی دەستکرد) بەکاردەهێنرێن بەمەبەستی بەرهەمهێنانی رۆبۆتی سەربازی.
لەبەرامبەر توێژینەوەکە بڕی 316هەزار دۆلای وەک خەڵات بەخشراوە بە تیمەکە

 

 تیمی توێژەرانی پێشکەوتی ئاژانسی سەربازی ئەمریکی لەبەرامبەر توێژینەوەکە بڕی 316هەزار دۆلاری وەک خەڵات بەخشیوە بە تیمەکە و بە "هەنگاوێکی بەرهەمدار" وەفی دەکات.

ئاژانسەکە ئاماژەشی بەوەداوە، هێشتا داتایەکی زۆرتر ماوە بۆ کۆکردنەوە لە گەیمەران و دەشڵێت" یاریەکی ڤیدۆیی تایبەت بۆ گەیمەران دروستکراوە کە دەبێت لە ماوەی 10 خولەکەدا قۆناغەکانی یاریەکە ببڕن".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP