بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزینی بەرچاو بەخۆوە دەبینێت

- 2/8/2020 2:41:00 PM 20519 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- 

بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی رێژەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆوە بینی، ئەوەش سەرەڕای هەوڵی بانکەکانی جیهان بۆ بەرزڕاگرتنی نرخەکەی.

لە دوێنێ هەینیەوە نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بەردەوام لە دابەزیندایە، بەجۆرێک نرخی 100 دۆلار بەرامبەر 601.43 لیرەی تورکیە، واتا لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردودا بەڕێژەی زیاتر لەسەدا یەک دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

دابەزینی بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لەکاتێکدایە، کە سوپای تورکیا خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی دیکەی سەربازی لەباکوری سوریا بۆ ئەو مەبەستەش چەند کاروانێکی سەربازی رەوانە کردوە.

وەزیری گەنجینەی تورکیا لەبارەی دانانی سنورێک بۆ نزمبونەوەی نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار رایگەیاند، بانکی ناوەندی وڵاتەکە بەردەوام دەبێت لەکەمکردنەوەی نرخی زیادەی بانکی لەسەر لیرەی تورکی.

ئەوەش سەرەڕای ئەوەی شەوی رابردو حکومەتی تورکیا بڵاویکردەوە، توانیویەتی گرێبەستی قەرزی 4 ملیار دۆلار لەگەڵ بانکە قەرزپێدەرە حکومییەکان واژۆبکات.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP