دابەشکردنی موچە دەستپێدەکات

- 2/8/2020 2:36:00 PM 68574 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەیەک لە وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند، لە سبەینێوە دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی 11ی ساڵی رابردو دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، ئەمڕۆ به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی گه‌نجینه‌و بانكه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 11ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و لیوا هاوبه‌شه‌كان بكه‌ن.

ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی دوشه‌ممه‌ش، موچه‌ی یه‌كه‌كانی 70 و 80ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دابه‌شدەكه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌و خشتانه‌شی بۆ ریزبه‌ندی دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌، "هیچكام له‌و لیستانه‌ فه‌رمی نین و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ بڵاونه‌كراونه‌ته‌وه‌".

پێشتر، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریدابو، هه‌مو پێنجی مانگێگ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بكات و پاشانیش موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شبكات.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ پشتبه‌ دو سه‌رچاوه‌ی دارایی ده‌به‌ستێت، یه‌كه‌میان، فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌ به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ، دوه‌میان ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستانه‌ له‌ به‌غداوه‌ كه‌ مانگانه‌ 522 ملیار دیناره‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP