بڕیارێکی روسیا نرخی نەوت دادەبەزێنێت

- 2/7/2020 6:27:00 PM 2969 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
پاش ئەوەی روسیا داوای کاتی زیاتری کرد بۆ بڕیاردان لەکەمکردنەوەی بڕی هەناردەکردنی نەوت و هاوبەشیکردنی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت ( ئۆپێک) لەبڕیارەکەدا، نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکاندا داشکاندنی بەخۆوە بینی.
روسیا داوای کاتی زیاتری کرد بۆ بڕیاردان لەکەمکردنەوەی بڕی هەناردەکردنی نەوت و هاوبەشیکردنی رێکخراوی ئۆپێک

بەپێی هەواڵێکی رۆیتەرز، ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا داشکا، ئەوەش پاش ئەوەی روسیا داوای کاتی زیاتری کرد بۆ بڕیاردان لەکەمکردنەوەی بڕی هەناردەکردنی نەوت و هاوبەشیکردنی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت ( ئۆپێک) لەبڕیارەکەدا.

نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت، 49 سەنت دابەزی کە لەسەدا 0.9-ی نرخی پێشویەتی و بەوەش نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بە( 54.44) دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات، نرخی نەوتی ئەمریکا، 53 سەنت هاتەخوارەوە و کە ڕێژەی لەسەدا یەکی نرخی پێشویەتی و بە 50.42 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ سێرگی لاڤرۆڤی وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، هاوکاردەبن لەگەڵ وڵاتانی دیکەی بەرهەمهێنی نەوت چاوەڕێدەکرا بەهۆی ئەو لێدوانەوە نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکاندا بەرزبونەوە بەخۆوە ببینێت.

لەماوەی رابردودا، بەهۆی زۆربونی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پێشبینی لاوازبونی گەشەی ئابوری جیهان، نرخی نەوت هاتەخوارەوە، چونکە پێشبینی دەکرا لەمساڵدا داخوازی نەوت لەجیهاندا 150 هەزار بۆ 200 هەزار بەرمیل کەمبکات.

نیشانەکردن :

# نەوت

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP