نوێترین توێژینەوەی چینی: سەرچاوەی گواستنەوەی کۆرۆنا بۆ مرۆڤ شەمشەمەکوێرە نیە و ئاژەڵێکی دیکەیە

- 2/7/2020 5:22:00 PM 168097 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نوێترین توێژینەوەی پەیمانگایەکی چینی رێگای پەڕینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شەمشەکوێرەوە بۆ مرۆڤەکان دەخاتەڕو، کە ئەویش ئاژەڵێکە گۆشتەکەی پڕکڕیارە لە بازارەکانی خواردنی چیندا.
 زانیاری نوێیان سەبارەت بە پردەرێگای پەڕینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شەمشەکوێرەوە بۆ مرۆڤ راگەیاند و بەگوێرەی توێژینەوەکەیان لە رێگای ئاژەڵی پانگۆلینەوە بوە

 

ئەمرۆ هەینی توێژەرانی وڵاتی چین زانیاری نوێیان سەبارەت بە پردەرێگای پەڕینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شەمشەکوێرەوە بۆ مرۆڤ راگەیاند و بەگوێرەی توێژینەوەکەیان لە رێگای ئاژەڵی پانگۆلینەوە بوە، کە گۆشتەکەی پڕبازارترینە لە بازەرەکانی ئاسیای رۆژئاوا و چیندا.
ئاژەڵێکی مێرولە خۆرە و یەکێکە لەو ئاژەڵانەی کڕیارێکی زۆر لەسەر گۆشتەکەی هەیە لە چیندا

 

پانگۆلین، ئاژەڵێکی مێرولە خۆرە و یەکێکە لەو ئاژەڵانەی کڕیارێکی زۆر لەسەر گۆشتەکەی هەیە لە چیندا و بەرێگای قاچاخ لە وڵاتانی دیکەوە بۆ چین هەناردە دەکرێت.
Image result for pangolin gif

دۆزینەوەکە گرنگیەکی زۆری دەبێت بۆدۆزینەوی چارەسەر و خۆپارێزی لە سەرچاوەی سەرەکی ڤایرۆسەکە

 


زانکۆی کشتوکاڵی باشوری چین، توێژینەوەکەی ئەنجامداوە و لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە، دۆزینەوەکە گرنگیەکی زۆری دەبێت بۆدۆزینەوی چارەسەر و خۆپارێزی لە سەرچاوەی سەرەکی ڤایرۆسەکە.
پردەرێگای گواستنەوەی ڤایرۆسکە لە شەمەشمەکوێرەوە بۆ مرۆڤەکان سەری لێ دەر نەدەکرا بەوپێەی زنجیرەی بۆهێڵی ڤایرۆسەکە لە شەمشەکوێرەدا زۆر جیاوازە لە بۆهێڵی ڤایرۆسەکە لە مرۆڤەکاندا

 


گرنگی ئەو توێژینەوەیە لە کاتێکدایە، پێشتر پردەرێگای گواستنەوەی ڤایرۆسکە لە شەمەشمەکوێرەوە بۆ مرۆڤەکان سەری لێ دەر نەدەکرا بەوپێەی زنجیرەی بۆهێڵی ڤایرۆسەکە لە شەمشەکوێرەدا زۆر جیاوازە لە بۆهێڵی ڤایرۆسەکە لە مرۆڤەکاندا.
کرۆمۆزۆم و زنجیرەی بۆهێڵی ڤایرۆسەکە لە پانگۆلیندا سەدا 99 هاوشێوەیە لەگەڵ بۆ‌هێڵی ڤایرۆسەکە لە خوێنی مرۆڤدا

 

بەگوێرەی توێژینەوەکە کرۆمۆزۆم و زنجیرەی بۆهێڵی ڤایرۆسەکە لە پانگۆلیندا سەدا 99 هاوشێوەیە لەگەڵ بۆ‌هێڵی ڤایرۆسەکە لە خوێنی مرۆڤدا، ئەوەش دڵنیایدا ئەوە دەدات لەرێگەی پانگۆلینەوە گوازراوەتەوە نەک شەمشەمەکوێرە.

هەر بەگوێرەی زانیاریەکانی توێژینەوەکە، هەڵگری سەرەکی ڤایرۆسکە شەمشەمەکوێرەیە و لەرێگەی شەمشەمەکوێرەوە گوازراوەتەوە بۆ پانگۆلین و پێدەچێت لە بازارەکانی فرۆشتنی پانگۆلیندا لە شاری وهان لەرێگەی بەرکەوتنەوە بۆ مرۆڤ گوازرابێتەوە.

Image result for pangolin in china

Image result for pangolin in china

نیشانەکردن :

#ڤایرۆسی کۆرۆنا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP