ڤیدیۆ..خانمە ئاسمانگەڕێكی ئەمریكی ژمارەی پێوانەیی شكاند و پاش 328 رۆژ گەڕایەوە سەر زەوی

- 2/7/2020 2:47:00 PM 5527 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پاش بەسەربردنی 328 رۆژ لەنێو كەشتیە ئاسمانییەكەیدا، خانمە ئاسمانەگەڕێكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، وەك یەكەم ژن ماوەدرێژترین گەشتی ئاسمانی ئەنجامدا و تۆماری پێوانەیی شكان.
پاش نزیكەی 11 مانگ لە جێهێشتنی، دوێنێ پێنجشەممە گەڕایەوە سەر زەوی و پێشوازی لێكرا

كریستینا كوك، خانمە ئاسمانگەڕی ئەمریكی، 328 رۆژی لەنێو كەشتیە ئاسمانییەكەیدا لە بۆشایی ئاسمان بەسەربرد و پاش نزیكەی 11 مانگ لە جێهێشتنی، دوێنێ پێنجشەممە گەڕایەوە سەر زەوی و پێشوازی لێكرا.

پەخشی راستەوخۆی ئاژانسی ئاسمانی روسیا (روسكۆزمۆس) ساتی نیشتنەوەی كەشتیەكی ئاسمانی لە جۆری سویوز لە كازاخستان تۆماركرد، كە لەنێویدا سێ ئاسمانگەڕ هەبون و یەكێك لەوانە كوك-ی تەمەن 41 ساڵ بو كە 11 مانگی لە دەرەوەی گۆی زەوی بەسەربردوە.
 ئەو دو ئاسمانەگەڕە-ش 201 رۆژیان لە بۆشایی ئاسمان بەڕێكردبو

لەكاتی نیشتنەوەی كەشتیەكەی كوك-دا، هەریەك لە لوكا بارمیتانۆ-ی ئیتاڵی  و ئاڵێكساندەر سكڤۆرتسۆڤ-ی روسی یاوەریان كرد، كە ئەو دو ئاسمانەگەڕە-ش 201 رۆژیان لە بۆشایی ئاسمان بەڕێكردبو.
كە پێنج هەزار و 248 جار بە چواردەوری زەویدا دەورانی كردوە و مەودای گەشتەكە 224 ملیۆن كیلۆمەتر بو


ئەو گەشتەی كوك بە درێژترین گەشتی ئاسمانی خانمان هەژماردەكرێت، كە پێنج هەزار و 248 جار بە چواردەوری زەویدا دەورانی كردوە و مەودای گەشتەكە 224 ملیۆن كیلۆمەتر بو، ئەوەش هاوتایە لەگەڵ 291 جار گەشتكردن بەرەو سەر روی مانگ و گەڕانەوە بۆ زەوی.

پێشتریش لە تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا، كوك لەگەل جێسیكا مێیەر، خانمە ئاسمانگەڕی هاوڕێی لە ئاژانسی ناسا، گەڕانێكیان لە بۆشایی ئاسمان پێكەوە ئەنجامدا و ئەوەش یەكەمینجاربو دو ژن پێكەوە كارێك لە دەرەوەی زەوی ئەنجامبدەن.




نیشانەکردن :

#زانستیی #زانستی_فیزیک

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP