ئەو چەكەی ئایندەی بون لەدەستی رزگاری نابێت
بەشی سێیەم..لە بنەڕەتەوە تا ئەمڕۆ هەمو شتێك دەربارەی بۆمبی ئەتۆم

- 2/7/2020 2:01:00 PM 5169 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بۆمبی ئەتۆمی چیە و چەند جۆرە، بیردۆزەكەی لەلایەن كێوە بنیادنرا و بۆ یەكەمجار كێ ئەو چەكەی داهێنا، شێوەكانی یۆرانیۆم چۆنن،  چۆنیەتی تەقاندنی ئەو بۆمبە، كارلێكە كیماییەكانی، یۆرانیۆم لە كوردستان و شكستەكانی پرۆژەی ئەتۆمی لە عێراق، ئەمانە و چەندین بابەتی تر تایبەت بە یۆرانیۆم بە چەند بەشێك لە خەندان-ەوە بڵادەكرێتەوە، كە لەلایەن بڵند زرار شێخەروانی، ئەندازیاری كیمیاییەوە ئامادەكراوە، بەشی سێیەمی بابەتەكە تایبەتە بە بەهێزترين بۆمبى ئەتۆمى كە تا ئێستا تاقيكرابێتەوە و وردەكارییەكانی.


بــەشــی ســێـیــەم

بەهێزترين بۆمبى ئەتومى كە تا ئێستا تاقيكرابێتەوە لەلایەن یەکێتی سۆڤیەت دروستکرا، بۆمبەکە ناوى soveit RDS-202 hydrogen bomb وە کۆدی ناوەکەی( ئیڤان) بو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بە Tsar bomb ناسراوە.

تا ئێستا لەمێژوى مروڤايەتیدا هيچ جۆرە چەكيك بەو هێزو توانايە دروستنەكراوە كە توانايەكى لە رادەبەدەرى وێرانكارى هەبێت بەجۆرێک تواناکەی 50 مێگا تەن TNT بو، واتە 50 ملیۆن تەن تی-ئێن-تی بتەقێندرێت ئینجا هاوتایە بە هێزی ئەو بۆمبە.

توانای بۆمبەکە 10 ئەوەندەى هەمو ئەو چەك و تەقەمەنیانە دەبێت كەلە جەنگى دوەمى جيهانیدا بەكارهێنران، بەئەندازەیەک بەراورد بە بۆمبی ئیڤان، بۆمبە ئەتۆمیەکەی ناكازاكى و هێرۆشيما كاریگەریەكەی هيچ نەبو، تواناکەی 1570 ئەوەندەی بۆمبەکەی هێرۆشیماو ناکازاکی بو.

بۆمبەکەی هێرۆشیما 15هەزار تەن TNT بو وە بۆمبەکەی ناکازاکی 21 هەزار تەن TNT بو،  بۆیە لەبەر ئەوتوانا وێرانکارییەی تەنها یەک  دانەی لێ دروستکرا.


وردەکاری سەبارەت بە بۆمبەکە:

جۆری: thermonuclear

وڵات: یەکێتی سۆڤیەت

دیزاینەر: yulii khariton, andre shakharov , victor adamsky

ژمارەی بۆمب : یەک دانە

کێش: 27 تەن

درێژی : 8 مەتر

تیرە: 2.10 مەتر

توانا: 50 مێگا تەن TNT


بۆمبەکە لەسەر داوای تایبەتی (نیکیتا خرۆشۆڤ)ی سەرۆکی یەکێتی سۆڤیەت دروستکرا و پەرەی پێدرا بۆ ئەوەی لوتکەی بەهێزی وڵاتەکەی نیشانی ئەمریکا بدات لەماوەی جەنگی سارددا، پڕۆسەی دیزاینکردنی 112 ڕۆژی خایاند وە ماوەی دروستکردن لە 1945 تا 1961 بو.

دوای ماوەیەک لە ڕاگرتنی شەری سارد، و دوای دەسپێکردنی قۆناغی دوەمی شەڕی سارد  سۆڤیەت بڕیاریدا کە یەکەم تێستی بۆمبەکە بکات بۆیە لە 31ی ئۆکتۆبەری 1961دا لەناوچەی sukhoy nos کە بەشێکە لەدورگەی novaya zemlya تەقێنرایەوە.

 تاقیکردنەوەکە نهێنی بو، بەڵام بەهۆی ئەو کاریگەریە گەورانەی کردیە سەر زەوی ئاشکرا بو، هەندێک لەپارچەکانی بۆمبەکە وەک بەڵگە لە مۆزەخانەی sarov و مۆزەخانەی nuclear weapon پارێزراوە.

بۆمبەکە بەهۆی فڕۆکەی TU95V خرایە خوارەوە ناوی فڕۆکەوانەکەشandrei durnovtsev بو، فڕۆکەکە تایبەت بو بە هەڵگرتنی بۆمبی قەبارە گەورە، ڕوپۆشی فڕۆکەکە بە ماددەیەکی سپی تیشکدەر داپۆشرابو بۆ ئەوەی لەزیانی گەرمی بیپارێزێ و گەرمی بداتەوە و هەڵینەمژێت، بۆمبەکە لەبەرزی 10.5 کیلۆمەتر بە پەڕەشوت خرایە خوارەوە بۆئەوەی فڕۆکەکە ماوەیەک دوربکەوێتەوە، کاتێک بۆمبەکە گەیشتە بەرزی 4 کیلۆمەتر لەکاتژمێر 11:30 خولەك بەکاتی مۆسکۆ تەقیەوە، بەمەش فڕۆکەکە 45 کیلۆمەتر لەشوێنی تەقینەوەکە دورکەوتەوە و توانی چانسی 50% ڕزگاربون بۆ تیمی فڕۆکەوانەکان بەدەستبهێنێت، تا كەوتنەخوارەوەی بۆمبەکە ببۆ سەر زەوی و دروستبوونی mashroom cloud  (دوكەڵی شێوەقارچك) فڕۆکەکە توانی 115 كیلۆمەتر دوربکەوێتەوە و خۆی لە تەنگژەی لەرەی هەوایی  ڕزگاربکات.

تەقینەوەی بۆمبەکە لەئاسمان بۆ ئەوەبو کە لەکاریگەریەکەی کەمبکەنەوەو نەبێتە هۆی بومەلەرزەو لافاو، لەئاسمان تۆپێکی ئاگرین بە تیرەی 8 کیلۆمەتر لەدوری 1000 کیلۆمەترەوە بینرا، لەکاتی كەوتنی بەزەویدا دوکەڵە شێوە قارچکیەکەی 67 کیلۆمەتر بەرزبوەوە کە حەوت ئەوەندەی چیای ئەڤرێست بو، تیرەی دوکەڵەکە 95 کیلۆمەتر بو، ستونی ژێرەوەی دوکەڵەکە بەتیرەی 40 کیلۆمەتر.

گوندی severny بە دوری 55 کیلۆمەتر لەشوێنی ڕوداوەکە خاپوربو، بە دوری سەد کیلۆمەتر خانوە تەختەکان روخان و خەڵکەکەش بە پلەی سێ توشی سوتان بون، لەدوری 270 كیلۆمەتر شەوقی بریسکەی تەقینەوەکە بینرا و لە دوری 700 كیلۆمەتر لەرەی هەوایی تۆمارکرا، بە دوری 900 كیلۆمەتر بەهۆی لەرینەوەی شەپۆلەکانی هەوا پەنجەرە و دەرگا شوشەکانی داڕماند، بەجۆرێک پەنجەرەکانی وڵاتی نەرویج و فنلەنداشی بەوهۆیەوە داڕماند و زەمینلەرزەیەكی بە گوڕی 5 بۆ 5.2  پلەی ڕێختەر دروستکرد.

بەشی یەكەم : جۆرەكانی بۆمبی ئەتۆمی

بەشی دوەم :چۆنیەتی تەقاندنی بۆمبی پلۆتۆنیۆمی و سێ جار تاقیكردنەوەی بۆمبەكە

نیشانەکردن :

#زانستیی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP