بەپەلە

لە ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان هیچ حاڵەتێکی خەتەنەکردنی مێینە تۆمارنەکراوە

- 2/6/2020 11:40:00 AM 4608 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- نیگار عومەر

رێکخراوی وادی ئەڵمانی لە رۆژی روبەربونەوەی خەتەنەکردنی مێیەنەدا ئامارێک بڵاودەکات و رایدەگەیەنێت ساڵی رابردو هیچ حاڵەتێکی خەتەنەکردن لە سنوری ئیدارەی گەرمیان تۆمار نەکراوە و  ئەوەش وەکو "سەرکەوتنێکی گەورەی کەمپینی 15 ساڵەی هەڵمەتەکە"یان ناودەبەن.

لەیلا ئەحمەد، لە رێکخراوی وادی ئەڵمانی  بەخەندان-ی راگەیاند،" لە رۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی خەتەنەكردنی مێینەدا رێكخراوی وادی بە خۆشحاڵییەوە ئەم دەسكەوتە لەپانێڵکدا رادەگەیەنێت، کە لە ناوچەی گەرمیان لە ساڵی رابردودا هیچ كەیسێكی تازەی خەتەنەكردنی مێینە تۆمار نەكراوە".



ئاماژەی بەوەشکرد، " کەمپەینی بنبڕکردنی خەتەنەكردنی مێینە لە كوردستانی عێراق 15 ساڵ لەمەوبەر  و ساڵی 2005 لە گەرمیان دەستیپێكرد، لەو كاتەدا تیمە ناوخۆییە گەڕۆكەكانی وادی سەركەوتوبون لە شكاندنی ئەو بێدەنگیەیەدا".

 

دەرمانخست كە بەكاركردن لەگەڵ كۆمەڵگە نەك لە دژ، دەتوانرێت خەتنەكردنی مێینە رابگیرێت


ئەوەشی رونکردەوە،  " ئێمە بە درێژایی هەڵمەتەکانمان کە قسەمان لەگەڵ ژنان، پیاوانی دیاری كۆمەڵگە، پیاوانی بەساڵاچوی گوندەكان، پیاوانی ئاینی و پێكهاتەكانی تری كۆمەڵگە بۆ گۆڕینی بۆچونی ناوچەیەكی تەواو یان گوندێكی تەواو بۆ كۆتایهێنانی خەتەنەكردنی مێینە دەکرد، دەرمانخست كە بەكاركردن لەگەڵ كۆمەڵگە نەك لە دژ، دەتوانرێت خەتنەكردنی مێینە رابگیرێت".



بە گوێرەی ئاماری رێکخراوی وادی ئەڵمانی، ساڵی 2019 رێژەی خەتەنەکردنی مێینە لە بەشێک لە شارەکان بەم شێوەیە بوە، لە رانیە (162)کەیس، لە هەولێر (161)کەیس هەبوە، بەڵام لە گەرمیان هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP