بەپەلە

یەکەم هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتێکی درواسێی عێراق تۆمارکرا

- 2/5/2020 9:05:00 PM 59768 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

یەکەم گومانلێکراو بە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری ئەسفەهانی ئێران تۆمارکرا و رەوانەی نەخۆشخانە کرا.

ئێوارەی ئەمرۆ کەسێک بە گومانی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا رەوانەی نەخۆشخانە کراوە

ئارش نەجمی، وتەبێژی زانکۆی پزیشکی ئەسفەهان بە ئاژانسی هەواڵی پەیوەندی ئێرانی راگەیاندوە، ئێوارەی ئەمرۆ کەسێک بە گومانی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا رەوانەی نەخۆشخانە کراوە، کە نیشانە دیارەکانی وەک؛ کۆکە، تا و تەنگەنەفەسی تیادا دەرکەوتوە،
ئەو کەسە تەمەنی 29 ساڵە و کارمەندی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەسفەهانە و بەرکەوتنی لەگەڵ گەشتیارانی وڵاتی چیندا هەبوە


بە وتەی نەجمی، ئەو کەسە تەمەنی 29 ساڵە و کارمەندی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەسفەهانە و بەرکەوتنی لەگەڵ گەشتیارانی وڵاتی چیندا هەبوە و گومان دەکرێت ڤایرۆسەکی لەو گەشتیارانەوە بۆ گواسترابێتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردودا وەزارەتی تەندروستی ئێران راگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانی و دەریایەکانی هاتو و رۆشتوی لەگەڵ وڵاتی چیندا راگرت، بەمەبەستی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا.

بەپێی دواین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی چین، ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە گیانیانلەدەستداوە گەیشتوەتە 490 کەس لەناو چین و دو هاوڵاتی دیکەش لە فلیپین و هۆنکۆنگ گیانیان لەدەستداوە، ژمارەی هەڵگرانیشی زیاتر لە 24  هەزار کەسی تێپەڕاندوە.


نیشانەکردن :

#ڤایرۆسی کۆرۆنا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP