هاتوچۆی دهۆک لەبارەی روداوەکەی ناحیەی چڕەی رونکردنەوە دەدات

- 2/5/2020 7:35:00 PM 168723 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند، ئەمڕۆ روداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگەی چڕەی سەر بە قەزای شێخان رویداوە و بەهۆیەوە سێ هاوڵاتی برینداربون و زیانی گیانی نەبوە.

ئازاد تەها وتەبێژی هاتوچۆی پارێزگای دهۆک لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ روداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای سەرەکی ناحیەی چڕەی سەر بە قەزای شێخان رویدا و ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان کەوتوەتە نێوان دو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر.



ئەوەش هاتوە، بەهۆی ئەو روداوە سێ هاوڵاتی برینداربون  کە ئەوانیش دو ئافرەت و پیاوێک بون  و روداوەکە جگە لە زیانی مادی، زیانی گیانی نەبوە.

روداوەکانی هاتوچۆ بە یەکێک لە سەرەکیترین روداوەکانی مردن لە هەرێمی کوردستان دادەنرێت و شارەزایانی هاتوچۆش هۆکارەکەی بۆ خراپی رێگاوبانەکان و پابەندنەبونی شۆفێران بە رێنماییەکانی هاتوچۆ دەگەڕێننەوە.


نیشانەکردن :

#هاتوچۆی هەرێم

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP