بەوێنە..مامۆستایەکی چینی بەهۆی کۆرۆناوە لە ماڵەکەیەوە وانە بە فێرخوازەکانی دەڵێت

- 2/5/2020 6:01:00 PM 3567 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

مامۆستایەکی بە رەگەز چینی کە لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا وانە دەڵێتەوە، بە مەبەستی خۆ پارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا داوای لێدەکرێت نەچێتەوە بۆ سەر کارەکەی، بەڵام ئەو پێداگری دەکات و لەرێگەی "ڤیدیۆ کۆڵ" وانە بە فێرخوازەکانی دەڵێتەوە.

ڤیکتۆر سەن، مامۆستای وانەی بیرکاریە لە خوێندنگەی ست جۆنس، دوای گەڕانەوەی لە گەشتەکەی لە خاکی نیشتیمان، داوای لێدەکرێت لە ماڵ نەیەتە دەرەوە، بەڵام ئەوەش رێگری ناکات لەوەی سەن  لە وتنەوەی وانەکانی دوا بکەوێت.

لەو باریەوە بە ڤیکرۆر سەن بە تەلەفیزیۆنی ABCی ئەمریکی وتوە" فێرخوازەکانم زۆر چالاکن و وانە وتنە بەشێوەیەکی ئەلکترۆنی و ئۆنلاین رێگر نەبوە لەوەی وانەکەم بەباشی تێنەگەن".
St Johns Catholic College principal Cameron Hughes
ناوبراو دوای گەڕانەوەی لە وڵاتی چین پشکنینی بۆ ئەنجامدراوە، هەرچەندە دەرکەوتو تەندروستە و هەڵگری ڤیرۆسەکە نیە، بەڵام بۆ خۆپارێزی داوای لێکراوە  تا ماوەیەک نەگەڕێتەوە بۆ سەر کارەکەی و لەماڵەوە بمێنێتەوە.

A projection of St John's teacher Victor Sun on the wall of his classroom while he is at home

St John's year 9 student Mirabelle Matyorautah with teacher Victor Sun on video link behind

Teacher Victor Sun at home with his computer and headphones which he uses to teach St Johns students


نیشانەکردن :

#ڤایرۆسی کۆرۆنا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP