بانکی رافیده‌ین پێدانی 50 ملیۆن دینار به‌ هاوڵاتیان راده‌گه‌یه‌نێت

- 2/5/2020 9:44:00 AM 79517 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بانكی رافده‌ین پێدانی پێشینه‌ی 50 ملیۆن دینار بۆ دروستكردنی خانو و یەکەی نیشتیەجێبون به‌هاوڵاتیان راده‌گه‌یه‌نێت و دەڵێت، له‌رێگه‌ی قیستی درێژخایه‌نه‌وه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ وه‌رده‌گرێته‌وه‌.

بانكی رافده‌ینی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌، ده‌ستیان كردوه‌ به‌پێدانی پێشینه‌ی 50 ملیۆن دیناری عێراق، هه‌ركه‌سێكیش ئه‌گه‌ر پارچه‌یه‌ك زه‌وی هه‌بێت و بیه‌وێت بیكات به‌خانو، ده‌توانێت له‌ وه‌رگرتنی ئه‌و 50 ملیۆن دیناره‌ سودمه‌ندبێت.
 بڕی پاره‌كه‌ به‌پێی خواستی هاوڵاتی دیاریده‌كرێت، كارئاسانی ته‌واویشی بۆ ده‌كرێت و مانگانه‌ به‌قیستێكی درێژخایه‌ن لێی وه‌رده‌گیرێته‌وه‌

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕی پاره‌كه‌ به‌پێی خواستی هاوڵاتی دیاریده‌كرێت، كارئاسانی ته‌واویشی بۆ ده‌كرێت و مانگانه‌ به‌قیستێكی درێژخایه‌ن لێی وه‌رده‌گیرێته‌وه‌.
بانکەکانی رافیدەین و رەشید لە عێراقدا پێدانی قەرز بە پڕۆژەی بچوک و یەکەی نیشتەجێ بون رادەگەیەنن، بەڵام ئەو بانکانە هیچ لقێکیان لە هەرێمی کوردستاندا نیە

 

هەریەکە لە بانکەکانی رافیدەین و رەشید لە عێراقدا پێدانی قەرز بە پڕۆژەی بچوک و یەکەی نیشتەجێ بون رادەگەیەنن، بەڵام ئەو بانکانە هیچ لقێکیان لە هەرێمی کوردستاندا نیە، بەوەش هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ناتوانن لەو قەرزانە سودمەندبن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP