بەپەلە

ڤیدیۆ..دەنگۆی سوتاندنی "بەردەوامی" تەرمی توشبوانی کۆرۆنا ترسی لای هاوڵاتیانی چین دروستکردوە

- 2/4/2020 11:20:00 PM 71721 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

چەند سەرچاوەیەکی هەواڵی چین ئاماژە بەوەدەدەن ژمارەی مردوان و توشوان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاترە لەوەی ئاشکرا کراوە و دەنگۆی سوتاندنی بەردەوامی توشبوانی ڤایرۆسەکەش ترس ودڵەراوکیی لەناو هاوڵاتیانی چین دروست کردوە.

ئەمرۆ چەندین گرتەڤیدیۆیی لە پێگە کۆمەڵایەتیەکانی چین بڵاوکراتەوە کە تیایدا دەردەکەوێت دوکەڵێکی چڕیی رەش ئاسمانی وهانی داپۆشێوە و دەنگۆی ئەوە هەیە" تەرمی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەبێ وەستان 24 کاتژمێر دەسوتێنرێن".

ئەوەش لەکاتێکدایە لیژنەی تەندروستی وڵاتی چین پیشنیازی ئەوەی کرد تەرمی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە بسوتێنرێن و پرسە و مەراسیمی بەخاکسپاردن قەدەغەبکرێت لەپێناو رێگەگرتن لە بڵاوبونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە.

ئەو دەنگۆیانە ترسێکی زۆری لای دانیشتوانی شاری وهان دروستکردوە، بەوپێیەی دەڵێن، ئەگەر ئەو دوکەڵە پاشماوەی سوتاندنی تەرمەکان بێت، ئەوا دەرخەری ئەوەیە ژمارەی ئەو کەسانەی گیان لەدەستدەدەن رۆژانە زۆر زیاترە لەوەی لایەنە فەرمیەکان ئاشکرای دەکەن.

هیچ بەڵگەیەکی پشتراستکراوە نیە لەوەی ئەو دوکەڵە پاشماوەی تەرمی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بێت، چونکە شاری وهان مێژوەیەکی بێپچرانی هەیە لەگەڵ ژینگە نایەندروست و هەوای پیس.

بەپێی دواین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی چین، ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە گیانیانلەدەستداوە گەیشتوەتە 425 کەس لەناو چین و دو هاوڵاتی دیکەش لە فلیپین و هۆنکۆنگ گیانیان لەدەستداوە

نیشانەکردن :

#ڤایرۆسی کۆرۆنا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP