ڤیدیۆ..ئەکتەرێکی بەناوبانگی ئێران: کوردەکان کەسانێکی زۆر شکۆمەند و بەرێزن

- 2/4/2020 9:47:00 PM 8969 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

میهرانی مودیری، ئەکتەر و دەرهێنەری بەناوبانگی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا کە سەبارەت بە نوێترین فیلمی بەسترابو وتی"کوردەکان کەسانێکی زۆر شکۆمەند وبەرێزن ".
چیرۆکێکی راستەقینە دەگێڕێتەوە و باس لە کیمیابارانی حکومەتی بەعس دەکات بۆ سەر شاری سەردەشت لە رۆژهەڵاتی کوردستان

مودیری لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی تایبەت بە فیلمی "داری گوێز" کە چیرۆکێکی راستەقینە دەگێڕێتەوە و باس لە کیمیابارانی حکومەتی بەعس دەکات بۆ سەر شاری سەردەشت لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ستایشی خۆراگری و بەهێزی کوردەکانی کرد.
بە بۆچونی من کوردەکان  کەسانێکی زۆر بەرێز، زۆر ئەهلی کتێب و مرۆڤ دۆستن و شکۆمەندن هەر لە منداڵیانەوە تا پیرەکانیان

 

" بە بۆچونی من کوردەکان  کەسانێکی زۆر بەرێز، زۆر ئەهلی کتێب و مرۆڤ دۆستن و شکۆمەندن هەر لە منداڵیانەوە تا پیرەکانیان، سەرباری ئەو ناخۆشیانەی بەسەریان هاتوە خۆڕاگر بون"مودیری وای وت.


فیلمی "داری گوێز" لە دەرهانێنی محەمەد حوسەینی مەهدەویانە و جگە لە مودیری پەیمانی مەعادی رۆڵی تیادا گێراوە و دیمەناکانی فیلمەکە لە شاری بانە و سەردەشت تۆمارکراون و لە ئێستادا لە سینەماکانی ئێران پەخشدەکرێت.
لەکاتی رۆڵ بینین بۆ فیلمەکە فشارێکی زۆری دەرونی و جەستەیمان بەسەرهاتوە وناچار بوین چەند رۆژێک لە نەخۆشخانە بمێنینەوە

 

پەیمانی مەعادی سەبارەت بە فیلمەکە دەڵێت،"لەکاتی رۆڵ بینین بۆ فیلمەکە فشارێکی زۆری دەرونی و جەستەیمان بەسەرهاتوە وناچار بوین چەند رۆژێک لە نەخۆشخانە بمێنینەوە".

میهرانی مودیری یەکێکە لە ئەکتەر و دەرهێنەرە بەناوبانگەکانی وڵاتی ئێران، لە هەرێمی کوردستان زیاتر بە زنجیرە فیلمی "پیاوی هەزار رو" ناوبانگی دەرکرد، کە زنجیرەیەکی کۆمێدیە بە زمانی فارسی لە نواندن و دەرھێنانی میهرانی مودیریە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP