خەندان زانیاری نوێ له‌باره‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 11ی ساڵی رابردو بڵاودەکاتەوە

- 2/4/2020 2:25:00 PM 159654 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ وه‌زاره‌تی دارایی ره‌تیده‌كاته‌وه‌، هیچ خشته‌یه‌كی دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان بڵاوكرابێته‌وه‌ و رایگەیاند، یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتو ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 11ی ساڵی رابردوی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم به‌ خه‌ندان-ی رایگه‌یاند، "رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 9-2-2-2020 دەست بەدابەشکردنی موچەی فەرمانبەران دەکرێت، سه‌ره‌تاش دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و لیوا هاوبه‌شه‌كان موچه‌ وه‌رده‌گرن"، ئەوەش لەکاتێکدایە بڕیاربو لە پێنجی هەمو مانگێکدا دەستبەدابەشکردنی موچە بکرێت.
پاره‌ی پێویست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ له‌بانكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌و بڕیاریشه‌ 9ی ئه‌م مانگه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ بكرێت

 

ئاماژەی بەوەشکرد، له‌ئێستادا پاره‌ی پێویست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ له‌بانكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌و بڕیاریشه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 9ی ئه‌م مانگه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ بكرێت.

سه‌باره‌ت به‌و خشتانه‌شی بۆ ریزبه‌ندی دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌، "هیچكام له‌و لیستانه‌ فه‌رمی نین و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ بڵاونه‌كراونه‌ته‌وه‌".
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری بڕیاریداوه‌ تا 24ی مانگ موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكان دابه‌شبكات

 

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری بڕیاریداوه‌ تا 24ی مانگ موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكان دابه‌شبكات، بۆیه‌ ئه‌گه‌رچی دابه‌شكردنه‌كه‌ی چوار ڕۆژ له‌واده‌ی بڕیارلێدراوی خۆی دواده‌كه‌وێت، به‌ڵام تا 24ی مانگ كۆتایی دێت و سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان موچه‌ وه‌رده‌گرن.
پێشتر، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریدابو، هه‌مو پێنج-ی مانگێگ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بكات

 

پێشتر، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریدابو، هه‌مو پێنج-ی مانگێگ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بكات و پاشانیش موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شبكات.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ پشتبه‌ دو سه‌رچاوه‌ی دارایی ده‌به‌ستێت، یه‌كه‌میان، فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌ به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ، دوه‌میان ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستانه‌ له‌ به‌غداوه‌ كه‌ مانگانه‌ 522 ملیار دیناره‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP