حاكم شێخ لەتیف: ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە لێی دەترساین

- 2/3/2020 5:46:00 PM 154061 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لەتیف شێخ مستەفا، پسپۆڕی یاسایی رایگەیاند،"ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە لێی دەترساین، لە ئێستادا لە کوردستان مافیاکان حوکمڕانی دەکەن، دەشڵێت ساڵی 2006 بۆ 2007 ئەو مەترسییەم گەیاندوەتە مەسعود بارزانی".

لەتیف شێخ مستەفا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی،"وابزانم ساڵی 2006 بو یان 2007 لەسەر داوای سەرۆکی ھەرێمی ئەوسا کۆمەڵێک کەسی بێلایەن لە دادوەرو مامۆستای زانکۆ لە ھەرسێک پارێزگاکەی ھەرێم لەگەڵی دانیشتین بۆ قسەو باسی دۆخی کوردستان و ناڕەزایی خەڵک و گەندەڵی و چیبکرێ و چی نەکرێ ، دوای بەخێر ھێنان ، حاکم رزگار منی پێ ناساند و وتی ئەو لە جیاتی ئێمە قسەکان دەکات، پێشتر وا ڕێک کەوتبوین کە من لەجیاتی ھەموان کێشەکان بخەمەڕو"
منیش لەماوەی نزیکەی نیو کاتژمێر ھەرچی کێشەو گەندەڵی و نایاساییەکانم خستەڕو، وتیشم بەڕێز سەرۆکی ھەرێم لە ئێستادا گەندەڵی زۆر بە توندی دەستی پێکردوە

 

ئەو پسپۆڕە یاساییە دەڵێت،"منیش لەماوەی نزیکەی نیو کاتژمێر ھەرچی کێشەو گەندەڵی و نایاساییەکانم خستەڕو، وتیشم بەڕێز سەرۆکی ھەرێم لە ئێستادا گەندەڵی زۆر بە توندی دەستی پێکردوە، بەڵام لەسەرەتایدایەو ئەگەر ئێوەو یەکێتی ئیرادەتان ھەبێ دەتوانرێ ڕێگای لێ بگیرێت، بەڵام ئەگەر وا بڕوات و لێی بێ دەنگ بن دەبێ بەگەندەڵی ڕێکخراو و مافیاکان ھێزیان لە ھێزی دەوڵەت زیاتر دەبێ و ئەو کات ئیتر تا ھەتایە چارەسەر ناکرێ"

پێشم وت ھەقە لە ئێستادا تۆ و مام جەلال ڕازی بن چەند وەزیرو بەرپرسێکی گەندەڵ بدەنە دادگا، بۆ ئەوەی ببن بە پەند بۆ خەڵکی تری گەندەڵ و دادگاش بەھێز بکەن و پشتگیری بکەن

 

دەشڵێت،"پێشم وت ھەقە لە ئێستادا تۆ و مام جەلال ڕازی بن چەند وەزیرو بەرپرسێکی گەندەڵ بدەنە دادگا، بۆ ئەوەی ببن بە پەند بۆ خەڵکی تری گەندەڵ و دادگاش بەھێز بکەن و پشتگیری بکەن، پێشم وت ئێمە خەڵکی سەربەخۆین حیزبی نین و مەبەستی سیاسیمان نیە، چی ڕاستە ئەوەت پێ دەڵێین، ئەگەر شتی باشیش بکەی پشتگیریت دەکەین، ئەو ھەرچەندە خۆشحاڵی دەربڕی بە دیدارەکەو بەوەی کە بە ڕاشکاوی ھەمو شتێکمان پێ وتوە، وتی پەیمان بێ لیژنە دروستدەکەم بۆ بەدواداچونی ئەو خاڵانەی باستانکردن. بەڵام بۆ ئەوەی ھەندێ بەرپرس و وەزیری پارتی و یەکێتی بدەنە دادگا".

ئەو پسپۆڕە یاساییە ئاماژەی بەوەشكردوە،"ئێستا خۆی لەوانەیە ئەم نوسینە بخوێنێتەوە یان بۆی بخوێننەوە و 15 کەسیش زیاتر ئامادەبون وتی ئێمە پیاوەکانی خۆمان عەیبدار ناکەین ئێستا دوای نزیکەی 15 ساڵ لەو دیدارە بەراستی کوردستان لەقۆناغی حوکمڕانی مافیای ڕێکخراو دایە و خەڵکیش بێدەنگە"


نیشانەکردن :

#هه‌رێمی‌ كوردستان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP