ملیاردێرە ژاپۆنیەکە خەونی 27 هەزار کچ دەخاتە ژێر گڵ

- 2/1/2020 5:21:00 PM 6946 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وساکو مایزاوا، ئەو ملیاردێرەی بەدوای خۆشەویستێکدا دەگەڕا بۆ ئەوەی پێکەوە گەشتی سەر مانگ ئەنجام بدەن، پاشگەزبوەوە لە بڕیارەکەی.
 لەبەر چەند هۆکارێکی تایبەتی گەشتەکە هەڵوەشاوەتەوە

رۆژی پێنج شەممە، خەونەکەی مایزاوا و 27 هەزار کچ شکستی هێنا کە بەهیواوە بون ئەو گەشتە ئەنجام بدەن، دوای ئەوەی مایزاوا لە توێتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر داوای لێبوردنی لە هەموان کرد، رایگەیاند لەبەر چەند هۆکارێکی تایبەتی گەشتەکە هەڵوەشاوەتەوە.
کە بیردەکەمەوە 27,772 خانم بە بوێریەوە ویستویانە بەشداری بکەن و کاتەکانی خۆیان بە من بەخشیوە، وام لێدەکات هەست بە پەشیمانی بکەم

 


وتیشی "سەڕەرای ئەوەی من راستگۆ بوم و هەوڵی راستەقینەم دا بەڵام لەبەر چەند هۆکاری تایبەتی هەڵوشایەوە، کە بیردەکەمەوە 27,772 خانم بە بوێریەوە ویستویانە بەشداری بکەن و کاتەکانی خۆیان بە من بەخشیوە، وام لێدەکات هەست بە پەشیمانی بکەم".

مایزاوا هیچ رونکردنەوەیەکی دەربارەی گەشتەکەی بڵاونەکردوەتەوە کە دەیەوێت بە تەنیا ئەنجامی بدات یان بەهیچ شێوەیەک ئەنجامی نادات.

ئەمە دوای ئەوە هات یوساکو مایزاوای تەمەن 44 ساڵ، لە مانگی رابردو رایگەیاند کە دەیەوێت خۆشەویستێک پەیدا بکات بۆئەوەی پێکەوە گەشتی سەرمانگ بکەن بەمەبەستی بەرهەمهێنانی فیلمێکی دۆکیومێنتاری نوێ.

لەبارەی ئەو کەسانەی دەیانویست ببنە خۆشەویستی یەساکو، لە رێگەری ئینتەرنێتەوە زانیاریە کەسیەکانیان دەنارد، بڕیاربو لە مانگی ئازار یوساکو خۆشەویستەکەی هەڵبژێرێت، بەڵام پێش وادەی دیاری کراو گەشتەکە هەڵوەشایەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP