بەوێنە؛ خۆشه‌ویستی له‌سه‌رده‌می كۆرۆنا

- 2/1/2020 2:32:00 PM 16444 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و توشبوانی هاوڵاتیانی چین بەو ڤایرۆسە کوشندەیە، كاریگه‌ری نه‌كرده‌ سه‌ر خۆشه‌ویستی نێوان هاوسه‌رانی ئەو وڵاتە، هاوسەرانی توشبو بە ڤایرۆسەکە دڵنەوایی یەکدی دەکەن.

ڤایرۆسی کۆرۆنا کە کۆتایی مانگی رابردو لە چین بڵاوبوەوە و دواتر چەند وڵاتێکی دیکەی جیهانی گرتەوە، لە ئێستادا هەڕەشە لە جیهان دەکات و تا ئێستاش زیاتر لە 259 کەس بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و توشبونی هاوڵاتیانی چین كاریگه‌ری نه‌كرده‌ سه‌ر خۆشه‌ویستی نێوان هاوسه‌رانی ئەو وڵاتە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ژمارەیەک وێنە بڵاوکراونەتەوە له‌ژێر ناونیشانی "خۆشه‌ویستی له‌سه‌رده‌می كۆرۆنا" باس له‌ خۆشه‌ویستی نێوان ئه‌و ژن و پیاوانه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ توشی كۆرۆنا بون و دڵنه‌وایی یه‌كتر ده‌ده‌نه‌وه‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP