بەپەلە

گیانلەدەستدانی توشبوانی كۆرۆنا لە 24 كاتژمێری رابردودا ژمارەی پێوانەیی تێپەڕاند

- 1/31/2020 8:08:00 AM 103353 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەیانی ئەمڕۆ هەینی، دەسەڵاتدارانی چین ئاشكرایانكرد، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا 43 حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسە تازەكەی كۆرۆنا تۆماركراوە بەوەش ژمارەی مردوان بە ڤایرۆسەكە گەیشتە 213 كەس و ژمارەی توشبوانیش 9692 كەسی تێپەڕاند.

میدیاكانی چین بڵاویانكرده‌وه‌، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ 43 حاڵه‌ت تۆماركراوه‌، به‌وه‌ش ژماره‌ی مردوان گه‌یشتوه‌ته‌ 213 كه‌س.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 1982 كه‌سی دیكه‌ توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون، كۆی ژماره‌ی توشبوانیش گه‌یشتوه‌ته‌ 9692 كه‌س

 

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 1982 كه‌سی دیكه‌ توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون، كۆی ژماره‌ی توشبوانیش گه‌یشتوه‌ته‌ 9692 كه‌س.

رونیشیكراوه‌ته‌وه‌، 42 كه‌س له‌وانه‌ی له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ له‌شاری هوبی بوه‌، كه‌سێكیشیان له‌ناوچه‌ی هیلونگجیانگ-ی باكوری رۆژهه‌ڵات بوه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سنوری روسیاوه‌.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO حاڵه‌تی له‌ناكاوی بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌وڵاتانی جیهان راگه‌یاندو ئاشكراشیكرد، تا ئێستا له‌ده‌ره‌وه‌ی چین هیچ كه‌سێك به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست نه‌داوه‌.


نیشانەکردن :

#ڤایرۆسی کۆرۆنا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP