هەواڵی ئەمڕۆ

مەسرور بارزانی و جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا کۆبونەوە

- 1/29/2020 5:55:00 PM 1214 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا لە هەولێر کۆبونەوە و بارودۆخی عێراق، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و روسیا و بەردەوامی روبەروبونەوەی تیرۆریان تاوتوێ کردوە.

بە گوێرەی راگەیاندراوی حکومەتی هەرێم، ئەمڕۆ لە هەولێر مەسرور بارزانی  سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ میخائیل بۆگدانۆڤ جێگری وەزیری دەرەوە و نوێنەری سەرۆکی رووسیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا کۆبوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکراوە، "جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا ، سڵاوی سەرۆک ڤڵادیمێر پوتن و سەرۆک وەزیرانی رووسیای بە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیاندوە و بانگھێشتنامەی فەرمیی پێشکەشکرد بۆ بەشداریکردن لە فۆرومی نێودەوڵەتی ئابووری سانت پێترسبۆرگ". 

 

هەردولا هاوڕابون لە سەر گرنگی ئارامبونی دۆخی عێراق و سوریا و هەماهەنگی لە روبەڕوبونەوەی تیرۆر

ئەوەش خراوەتەڕو، لە کۆبونەوەکەدا "هەردولا هاوڕابون لە سەر گرنگی ئارامبونی دۆخی عێراق و سوریا و هەماهەنگی لە روبەڕوبونەوەی هەڕەشەکانی داعش و تیرۆر و رۆڵی گرنگی هەرێمی کوردستان لە سەقامگیریی ناوچەکەدا".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP