هەواڵی ئەمڕۆ

نیویۆرک تایمز: رێککەوتنی سەدە نەخشەڕێگایەکە بۆ رزگارکردنی ترەمپ و ناتانیاهۆ نەک رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

- 1/29/2020 4:49:00 PM 2022 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، پلانەکەی ترەپ بۆ ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بە " رێککەوتنی سەددە " ناسراوە، نەخشەڕێگای رزگارکردنی دو سەرۆکە لە دو هەڵبژاردن نەوەک رزگارکردنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ترەمپ و ناتانیاهۆ لەبەردەم هەڵبژاردنی گشتی و چارەنوسسازی وڵاتەکەیاندان، هەردوکیشیان بەتۆمەتی ناپاکی و گەندەڵی روبەروی دادگا کراونەتەوە

بەپێی راپۆرتەکەی نیویۆرک تایمز، هەریەک لە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کە دوێنێ ئێوارە ( بەکاتی هەرێمی کوردستان) پلانەکەیان راگەیاند، لەبەردەم هەڵبژاردنی گشتی و چارەنوسسازی وڵاتەکەیاندان، هەردوکیشیان بەتۆمەتی ناپاکی و گەندەڵی روبەروی دادگا کراونەتەوە.
دەیەوێت ئەم پلانە بکاتە دەرفەتێکی تر بۆ رزگارکردنی لەهەڵبژاردنە نزیکەکەی ئەمریکا

ترەمپ بۆ سەرنجڕاکێشانی ملیۆنێرە جوەکان کە پێشتر بەبەڵێنی گواستنەوەی باڵیۆزی وڵاتەکەی بۆ قودس و ناساندنی وەک بەپایتەختی ئیسرائیل سەرنجی ڕاکێشان و سەرکەوتنی هەڵمەتەکەی پێ مسۆگەرکرد، لەئێستاشدا بە یەکلایکردنەوەی قودس و ئۆرشەلیم وەک پایتەختی ئیسرائیل و ناوهێنانی پێدەشتەکان وەک رۆژهەڵاتی قودس و پایتەختی فەلەستین، دەیەوێت ئەم پلانە بکاتە دەرفەتێکی تر بۆ رزگارکردنی لەهەڵبژاردنە نزیکەکەی ئەمریکا.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، دەستنیشانکردنی ئەم کاتە سوتفە نیە، بەڵکو ، لەکاتێکدا ترەمپ روبەروی دادگاکراوەتەوە و تۆمەتی ناپاکی نیشتیمانی و بەکارهێنانی دەسەڵاتی دراوەتە پاڵ و پێدەچێت راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی پێشوش لەدژی ئەو شاهیدی بدات، دەیەوێت بەراگەیاندنی ئەم پلانە خۆی وەک ئاشتیخوازێک نیشانبدات و سەرنجی میدیای جیهانی و ناوخۆیی ئەمریکا بۆ سەرکەوتنی پلانەکانی و سیایەتی دەرەوەی راکێشێت.

لەبەرامبەردا، بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، کە لەبەردەم هەڵبژاردنەکانی مانگی ئاداری وڵاتەکەی دایە، دەیەوێت بەراگەیاندنی ئەم پلانە سەرنجی میدیای ئیسرائیل لەسەر کەیسەکانی گەندەڵی دوربخاتەوە و بەهێزی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا وەک کارتێک بەکاربهێنێت و بەئیسرائیلییەکان بڵێت، ئەو توانیویەتی بەهێزترین وڵاتی دونیا بۆ پشتیوانیکردنی خەونی جوەکان و پرۆژەکانی نیشتەجێکردن لەبانکی رۆژئاوا رازیبکات.
   

نیشانەکردن :

#ئەمریکا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP