هەواڵی ئەمڕۆ

روسیا: واشنتن هۆکاری نەگەڕانەوەی ژیانی ئاساییە لە سوریا

- 1/29/2020 4:47:00 PM 963 جار خوێندراوەتەوە

خەندان - 

وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، واشنتن رێگری دەکات لە گەڕانەوەی ژیانی سروشتی لەسوریا، لەڕێگەی سزا ئابورییەکان و رێگریکردن لە گەشتنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ هاوڵاتیانی سوریا، جەختیشیکردەوە، روسیا بە بەگژداچونەوەی تیرۆرستان نیگەرانی خۆی بەرامبەر هاوڵاتیانی سوریا دەردەبڕێت.

ئەو کاتانەی کە روسیا بەرەنگاری تیرۆری نێودەوڵەتی دەبوەوە لە سوریا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە یەک راگەیەندراویشدا پاڵپشتی بۆ ئەو جەنگە بڵاونەکردەوە

لیوا ئیگۆر کوناشینکۆڤ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری روسیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، "تەواوی ئەو کاتانەی کە روسیا بەرەنگاری تیرۆری نێودەوڵەتی دەبوەوە لە سوریا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە یەک راگەیەندراویشدا پاڵپشتی بۆ ئەو جەنگە بڵاونەکردەوە".

واشنتن ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکات کە روسیا، ئێران، ئەسەد و حزبوڵا بەردەوام بۆ سەر رۆژئاڤای کوردستانی دەکەن

دوێنێ مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا  رایگەیاند، "واشنتن ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکات کە روسیا، ئێران، ئەسەد و حزبوڵا بەردەوام بۆ سەر رۆژئاڤای کوردستانی دەکەن"، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هێرشانە بەربەستی راستەوخۆن لەسەر سەقامگیربونی ئاگربەست لە  رۆژئاڤای کوردستان.

لەو بارەیەوە کوناشینکۆڤ وتی، "هەمو لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و بانگەشەکردنی نیگەرانی واشنتن لەبارەی هاوڵاتیانی مەدەنی پارێزگای ئیدلیب، لەکاتێکدایە روسیا هەمو نیگەرانییەکانی هاوڵاتیانی مەدەنی ئەو پارێزگایەی بە لەناوبردنی گروپە توندڕەوەکان رەواندوەتەوە".

واشنتن رێگری دەکات لە گەڕانەوەی ژیانی سروشتی لەسوریا، لەڕێگەی سزا ئابورییەکان و رێگریکرن لە گەشتنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ هاوڵاتیانی سوریا

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری روسیا جەختیشیکردەوە لەسەر ئەوەی، واشنتن رێگری دەکات لە گەڕانەوەی ژیانی سروشتی لەسوریا، لەڕێگەی سزا ئابورییەکان و رێگریکردن لە گەشتنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ هاوڵاتیانی سوریا.

نیشانەکردن :

#ئه‌مریكا #روسیا #سوریا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP