هەواڵی ئەمڕۆ

سەرۆکی کاروباری ئاینی تورکیا: قودس پایتەختی فەڵەستینە بۆ هەتا هەتایە

- 1/29/2020 4:34:00 PM 1775 جار خوێندراوەتەوە

خەندان -

سەرۆکی کاروباری ئاینی تورکیا رایگەیاند، قودس بۆ هەتا هەتایە وەک پایتەختی فەڵەستین دەمێنێتەوە، ناکرێت رێگە بدرێت بکرێت بە پایتەختی وڵاتی داگیرکەر.

قودس یەکەمین ڕوگە (قیبلە)ی مسوڵمانان بوە، بەڵام لەئێستادا مامەڵەیەکی نا دادپەروەرانەی لەگەڵدا دەکرێت


عەلی ئیرباش، سەرۆکی کاروباری ئاینی تورکیا لەراگەیەنراوێکدا لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، "قودس یەکەمین ڕوگە (قیبلە)ی مسوڵمانان بوە، بەڵام لەئێستادا مامەڵەیەکی نادادپەروەرانەی لەگەڵدا دەکرێت".

رێککەوتننامەی سەدە هەوڵ دەدات قودس وەک بخاتە سنوری ئیسڕائیلەوە، بەمەش پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و کلتورە مێژویی و مرۆڤایەتییەکانە


ئاماژەی بەوەشکرد، "رێککەوتننامەی سەدە هەوڵ دەدات قودس بخاتە سنوری ئیسڕائیلەوە، ئەمەش پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و کلتورە مێژویی و مرۆڤایەتییەکانە".

دوێنێ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پلانی ئاشتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی فەڵەستین و ئیسرائیل راگەیاند، کە لە ژێر ناوی "رێککەوتننامەی سەدە" بڵاویکردەوە.

بەپێی پلانی ئاشتی دۆناڵد ترەمپ، قودس وەک پایتەختی "بەشنەکراو"ی ئیسرائیل قبوڵدەکرێت، لەبارەی سنورەکانی دەوڵەتی فەلەستین و ئیسرائیل، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئۆرشەلیم دەبێتە پایتەختی ئیسرائیل و رۆژهەڵاتی قودسیش دەبێتە پایتەختی دەوڵەتێکی فەلەستینی.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP