هەواڵی ئەمڕۆ

عێراق؛ به‌بێ ئه‌مریكیه‌كان فرۆكه‌ی F16 ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێده‌كات

- 1/29/2020 4:15:00 PM 1156 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، له‌دوای كشانه‌وه‌ی راهێنه‌رانی ئه‌مریكی، له‌رێگه‌ی ڕاهێنه‌ره‌ عێراقیه‌كانه‌وه‌ به‌كارهێنانی "فرۆكه‌ی F16" به‌رده‌وامه‌ و تیمەکانی فڕۆکەوانی ئەرکی خۆیان جێبەجێدەکەن.
بەبەکارهێنانی لەلایەن فرۆکەوانە عێراقییەکانەوە، فرۆكه‌ی F16 به‌رده‌وامه‌ له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، بەبەکارهێنانی لەلایەن فرۆکەوانە عێراقییەکانەوە، "فرۆكه‌ی F16" به‌رده‌وامه‌ له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی له‌دژی تیرۆرستانی داعش".
له‌رێگه‌ی راهێنه‌رو كارمه‌ندانی هونه‌ریه‌وه‌، كاری چاككردن و به‌كارهێنانی فرۆكه‌ی F16 جێبەجێدەکرێت

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "له‌رێگه‌ی راهێنه‌رو كارمه‌ندانی هونه‌ریه‌وه‌، كاری چاككردن و به‌كارهێنانی "فرۆكه‌ی F16" جێبەجێدەکرێت، به‌هیچ جۆرێكیش كاره‌كانی ئه‌و فرۆكه‌یه‌ رانه‌گیراوه‌و ئه‌وه‌ی له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ ده‌وترێت دوره‌ له‌راستیه‌وه‌".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ئاژانسه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌، به‌كشانه‌وه‌ی راهێنه‌رو پسپۆڕانی ئه‌مریكی له‌بنكه‌ سه‌ربازیه‌كا، كاركردنی فرۆكه‌ی "فرۆكه‌ی F16" له‌ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژ به‌تیرۆرستانی داعش راگیراوه‌".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP