هەواڵی ئەمڕۆ

پزیشكانی ددان لە هەولێر داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن

- 1/29/2020 2:28:00 PM 507 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پزیشكانی ددانی دانه‌مه‌زراو داوای دامه‌زراندن له‌ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیان له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدا.

ئێڤار محه‌مه‌د، یەکێک لە پزیشكانی ددانی دانه‌مه‌زراو به‌ رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند، "داوا له‌ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین پزیشكانی ددانی دانه‌مه‌زراو وه‌ك به‌شێك له‌ ته‌واوكاری خوێندن دابمه‌زرێنێت و گرنگی و بایه‌خی زیاتر به‌ پزیشكی ده‌م و ددان بدات".
ئێمه‌ ده‌رچوانی چوار ساڵی رابردوی سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ژماره‌مان 780 پزیشكی ددانه‌ و تا ئێستا دانه‌مه‌زراوین

 

باسی لەوەشکرد، "ئێمه‌ ده‌رچوانی چوار ساڵی رابردوی سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ژماره‌مان 780 پزیشكی ددانه‌ و تا ئێستا دانه‌مه‌زراوین، چه‌ندین جاریش سه‌ردانی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیاره‌كانمان كردوه‌ و هیچ كه‌س به‌جدی به‌ده‌نگ داواكاریه‌كه‌مان نه‌هاتوه‌".
به‌هۆی دانه‌مه‌زراندنی پزیشكانی ددان و نه‌كردنه‌وه‌ی به‌ش و سه‌نته‌ری تایبه‌ت به‌ ده‌م و ددان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم وایكردوه‌، خه‌ڵك په‌نا بباته‌ به‌ر كه‌رتی تایبه‌ت

 

ئەو پزیشکە رونیکردەوە، به‌هۆی دانه‌مه‌زراندنی پزیشكانی ددان و نه‌كردنه‌وه‌ی به‌ش و سه‌نته‌ری تایبه‌ت به‌ ده‌م و ددان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم وایكردوه‌، خه‌ڵك په‌نا بباته‌ به‌ر كه‌رتی تایبه‌ت ئه‌وه‌ش تێچوی زۆری پێویسته‌ و ده‌بێته‌ بارگرانی له‌سه‌ر هاوڵاتیان.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP