بەپەلە

مالیكی له‌گفتوگۆكانی تایبه‌ت به‌دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیران خۆی بێبه‌ری ده‌كات

- 1/29/2020 2:20:00 PM 1472 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نوسینگه‌ی نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپەیمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ره‌تیده‌كاته‌وه‌، مالیكی هیچ تانه‌یه‌كی گرتبێت له‌كاندیدكردنی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.

نوسینگه‌ی سه‌رۆكی هاوپەیمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، "نوری مالكی دوره‌ له‌ململانێ و گفتوگۆكان تایبه‌ت به‌دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق".
هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تی یاسا رون و ئاشكرایه‌ له‌باره‌ی دۆسیه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه‌، به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانێكداین كه‌ هاوتا بێت و له‌گه‌ڵ داخوازیه‌كانی جه‌ماوه‌ر

 

نوسینگەی مالیکی سه‌رجه‌م ئه‌و لێدوانانه‌شی ره‌تكرده‌وه‌، كه‌ مالكی تانه‌ی له‌كاندیدكردنی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران گرتبێت و ئاشكرایكرد، "هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تی یاسا رون و ئاشكرایه‌ له‌باره‌ی دۆسیه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه‌، به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانێكداین كه‌ هاوتا بێت و له‌گه‌ڵ داخوازیه‌كانی جه‌ماوه‌ر یه‌كبگرێته‌وه‌".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، پێشتر نوری مالكی تۆمه‌تباركرا بو به‌تانه‌دان و دروستكردنی گرفت له‌به‌رده‌م محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
له‌ ئێستادا زیاد له‌ كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له‌ لایه‌ن حزبه‌كان و خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ باس ده‌كرێت

 

له‌ ئێستادا زیاد له‌ كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له‌ لایه‌ن حزبه‌كان و خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ باس ده‌كرێت، وه‌كو ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران باسی ده‌كه‌ن پێویسته‌ ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی كاتی كه‌سێكی بێ لایه‌ن بێت و پێشوتر ئه‌ندامی هیچ حزبێكی سیاسی نه‌بوبێت، داواش ده‌كه‌ن ئه‌و حكومه‌ته‌ كاتییه‌ پرۆسه‌ی لێپرسینه‌وه‌ له‌ ته‌قه‌كه‌ران بكات و روبه‌روی گه‌نده‌ڵیش ببێته‌وه‌. 

17ی کانونی یەکەمی ساڵی رابردوش عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، تا پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە عێراق لەسەر کارەکانی بەردەوام دەبێت و هاوکات هاوکاری حکومەتی داهاتوی عێراق دەبێت.

بەشێکی زۆر لە عێراقییەکان ترسیان هەیە لەبارەی بەردەوامی گرژییەکان، لەکاتێکدا ژمارەیەکی بەرچاوی خەڵکی کوژراون، حکومەتیش بەسستی هەنگاو بۆ جێبەێکردنی داخوازییە خێراکانی شەقامی عێراقی بهاوێژێت، هەروەها لە ئێستادا خۆپیشاندەران بە کەسێک رازی نین کە پێشوتر لە حکومەتدا بو بێت، هێزە سیاسییەکانیش بە ئاسانی ناچنە ژێر باری دانانی کەسێکی بێلایەن بۆ سەرۆکایەتی حکومەت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP