بەپەلە

کۆمکاری عەرەبی: رێککەوتننامەی سەدە پیشێلکردنی ئاشکرای مافە رەواکانی فەڵەستینە

- 1/29/2020 2:15:00 PM 279 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- 

ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی رایگەیاند، ئەو نەخشەیەی کە دوێنێ سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئاشتی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل رایگەیاند، مافێکی زۆری فەڵەستینییەکانی تێدا پشتگوێ خراوە، جەختیشیکردەوە، ئاشتی لەسەر بنەمای داگیرکاری بۆ ئیسرائیل ناچەسپێت.
بەدەست هێنانی ئاشتییەکی دادپەروەرانە لەنێوان فەڵەستین و ئیسرائیلدا، لەسەر بنەمای ویستی تەنها لایەنێک نابێت

 

ئەحمەد بەبو غەیز، ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "بەدەست هێنانی ئاشتییەکی دادپەروەرانە لەنێوان فەڵەستین و ئیسرائیلدا، لەسەر بنەمای ویستی تەنها لایەنێک نابێت، ئەو پلانی ئاشتییەی کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند تەنها لە روانگەی لایەنێکەوە داڕێژراوە".
کۆمکاری عەرەبی پێشوازی لە هەمو هەوڵێکی جددی دەکات کە بۆ سەقامگیرکردنی ئاشتی بدرێت

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمکاری عەرەبی پێشوازی لە هەمو هەوڵێکی جددی دەکات کە بۆ سەقامگیرکردنی ئاشتی بدرێت، بەڵام لە خوێندنەوەی یەکەمی ئەو نەخشەیەی شەوی رابردو راگەیەندرا، مافێکی زۆری فەڵەستینییەکانی تێدا پشتگوێ خراوە.

ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی رونیکردەوە، "ئاشتی دادپەروەرانە بە پشگوێخستنی ئەو داگیرکاریانە نابێت، کە ئیسرائیل لەساڵی 1967ەوە لەخاکی ئیسرائیل ئەنجامیداوە، سەرەڕای ئەوەش کاربکەیت بۆ مافدان بەو داگیرکاریانە".
ئەمریکا پلانی ئاشتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی فەڵەستین و ئیسرائیل راگەیاند، کە لە ژێر ناوی رێککەوتننامەی سەدە بڵاویکردەوە

 

دوێنێ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پلانی ئاشتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی فەڵەستین و ئیسرائیل راگەیاند، کە لە ژێر ناوی "رێککەوتننامەی سەدە" بڵاویکردەوە.

بەپێی پلانی ئاشتی دۆناڵد ترەمپ، قودس وەک پایتەختی "بەشنەکراو"ی ئیسرائیل قبوڵدەکرێت، جەختی لەوەشکردەوە، پلانەکە دوایین دەرفەتە بۆ فەڵەستینییەکان.

لەبارەی سنورەکانی دەوڵەتی فەلەستین و ئیسرائیل، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئۆرشەلیم دەبێتە پایتەختی ئیسرائیل و رۆژهەڵاتی قودسیش دەبێتە پایتەختی دەوڵەتێکی فەلەستینی.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP