هەواڵی ئەمڕۆ

ئێران: ئامادەین هاوکاری وڵاتانی ناوچەکە بکەین بۆ روبەڕوبونەوەی رێککەوتننامەی سەدە

- 1/29/2020 2:04:00 PM 500 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە هاوکاری وڵاتانی ناوچەکە بکات، بۆ روبەڕوبونەوەی "رێککەوتننامەی سەدە"، کە هەڕەشە لە سەرجەم گەلانی مسوڵمان دەکات.

عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەتوتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، "بە لەبەرچاوگرتنی ئەو پلانگێڕیە گەورەیەی کە لەپشت رێککەوتننامەی سەدە هەیە، ئێران ئامادەیە کار لەگەڵ هەمو وڵاتانی ئسلامی ناوچەکە بکات، بۆ بەرەنگاربونەوەی ئەو پلانەی کە هەڕەشە لە وڵاتانی ئیسلامی دەکات".
 ئەمریکا پلانی ئاشتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی فەڵەستین و ئیسرائیل راگەیاند، کە لە ژێر ناوی رێککەوتننامەی سەدە بڵاویکردەوە

 

دوێنێ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پلانی ئاشتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی فەڵەستین و ئیسرائیل راگەیاند، کە لە ژێر ناوی "رێککەوتننامەی سەدە" بڵاویکردەوە.
ئۆرشەلیم دەبێتە پایتەختی ئیسرائیل و رۆژهەڵاتی قودسیش دەبێتە پایتەختی دەوڵەتێکی فەلەستینی

 

بەپێی پلانی ئاشتی دۆناڵد ترەمپ، قودس وەک پایتەختی "بەشنەکراو"ی ئیسرائیل قبوڵدەکرێت، لەبارەی سنورەکانی دەوڵەتی فەلەستین و ئیسرائیل، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئۆرشەلیم دەبێتە پایتەختی ئیسرائیل و رۆژهەڵاتی قودسیش دەبێتە پایتەختی دەوڵەتێکی فەلەستینی.

پێشتریش محەمد جواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندبو، "رێککەوتننامەی سەدە پڕۆژەیەکی خەیاڵییە کە کارکردن لەسەری مایەپوچت دەکات، ئەوە تەنها خەونێکی ناخۆشە بۆ ناوچەکە و جیهان".

باسی لەوەشکردوە، "هێواخوازم نەخشەڕێگەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمرکا، ببێتە هۆی هۆشیار کردنەوەی مسوڵمانان، کە لەئێستادا بەڕێگەی هەڵەدا رۆشتون".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP