بەپەلە

وێستگەى مۆبایلى دێرى لە هەولێر دادەمەزرێت
وەزیرى کارەبا: ئامانجمان لە هەر پڕۆژەیەک باشترکردنى کارەبایە

- 1/29/2020 2:00:00 PM 2688 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم و  کۆمپانیاى Best گرێبەستێکیان بۆ دانانى پڕۆژەى "دامەزراندنى وێستگەى مۆبایلى دێرى" لە پارێزگاى هەولێر واژۆکرد.

وەزارەتی کارەبا لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە بڵاویکردەو، ئەمڕۆ چوارشەممە کەمال محەمەد پێشوازى لە کۆمپانیاى Best کرد مەبەستى دانانى پڕۆژەى "دامەزراندنى وێستگەى مۆبایلى دێرى" لە پارێزگاى هەولێر و گرێبەستێکیان واژۆ کرد.
لە بەرنامەى وەزارەتدایە زیاتر بایەخ بە پڕۆژەکان بدرێت و لە کاتى دیارىکراوى خۆیاندا تەواوبکرێن

 

وەزیرى کارەبا جەختى لەوەکردەوە، لە بەرنامەى وەزارەتدایە زیاتر بایەخ بە پڕۆژەکان بدرێت و لە کاتى دیارىکراوى خۆیاندا تەواوبکرێن بۆ ئەوەى هاوبەشان و هاوڵاتیان سوودمەندبن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە بەرنامەى چاکسازى وەزارەت دایە هەر کۆمپانیایەک پابەند نەبێت بە مەرج و ڕێنماییەکان لە تەواوکردنى پڕۆژەکان لە و ماوەى کە بۆى دیاریکراوە لە لایەن وەزارەت سزا دەدرێت، جارێکى تر مامەڵەى لە گەڵدا ناکرێت، ئەوەش بە ئامانجى ئەوەى تەواوى پڕۆژەکان لە کاتى خۆیدا تەواو بکرێت و کۆمپانیاکانى بوارى کەرتى کارەباش کێبڕکێ بکەن بۆ پێشکەش کردنى باشترین پڕۆژە بە کوالیتى بەرز.
گوژمەی پڕۆژەکە یەک ملیار و 429 ملیۆن و 632 هەزار دۆلارە

 

لەبارەی واژۆکردنی گرێبەستی "دامەزراندنى وێستگەى مۆبایلى دێرى" لە پارێزگاى هەولێر، لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە، گوژمەی پڕۆژەکە یەک ملیار و 429 ملیۆن و 632 هەزار هەزار دۆلارە.

رونیشیکردوەتەوە، ماوەى تەواوبونى پڕۆژەکەش 180 ڕۆژە، تەواوبونى ئەو پڕۆژەیە دەبێتە هۆى ئەوەى بار زۆرى لە سەر کارەباى ئەم ناوچە کەم دەکاتەوە و هاوبەشانى زیاتر سودمەند دەبن لە کارەباى نیشتیمانى.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP