بەپەلە

ته‌ندروستی هه‌رێم: ئەو کەسانەی سەردانی چین دەکەن پشکنیننیان بۆ دەکرێت

- 1/29/2020 1:49:00 PM 676 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم رایگەیاند، هه‌ر هاوڵاتییه‌ك له‌ماوه‌ی دو هه‌فته‌ی رابردودا سه‌ردانی چین-ی كردبێت پشكنینی بۆ ئه‌نجامده‌درێت.

بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌چین به‌رده‌وام روی له‌زیادبون دەکات و به‌گوێره‌ی دوا ئاماره‌كانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ش، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ 132 كه‌س و نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار حاڵه‌تی توشبونیش تۆماركراوه‌.
سه‌رجه‌م ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له‌ماوه‌ی دو هه‌فته‌ی رابردودا سه‌ردانی وڵاتی چین-یان كردوه‌ یاخود له‌و وڵاته‌وه‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردوه‌، پشكنینی وردی ڤایرۆسی كۆرۆنایان بۆ ئه‌نجامده‌درێت

 

محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "سه‌رجه‌م ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له‌ماوه‌ی دو هه‌فته‌ی رابردودا سه‌ردانی وڵاتی چین-یان كردوه‌ یاخود له‌و وڵاته‌وه‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردوه‌، پشكنینی وردی ڤایرۆسی كۆرۆنایان بۆ ئه‌نجامده‌درێت، به‌بێ جیاوازی ئه‌وه‌ی هاوڵاتی چین بن یان هاوڵاتی هه‌رێم".
تا ئێستا هیچ منداڵێك توشی ڤایرۆسه‌كه‌ لە هەرێمی کوردستان نیە

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "تا ئێستا هیچ منداڵێك توشی ڤایرۆسه‌كه‌ لە هەرێمی کوردستان نیە، ئه‌و كه‌سانه‌شی توشبون پێشتر نه‌خۆشیه‌كیان هه‌بوه‌، واته‌ كه‌سێك توش نه‌بوه‌ كه‌ هیچ جۆره‌ نه‌خۆشیه‌كی نه‌بوبێت".

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم دڵنیاییشدا له‌وه‌ی، "هه‌مو رێوشوێنه‌ پێویسته‌ ته‌ندروستیه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان گیراونه‌ته‌به‌ر و هیچ مه‌ترسییه‌ك نیه‌ كه‌ ئه‌و ڤایرۆسه‌ له‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی کوردستان بڵاوببێته‌وه‌".

نیشانەکردن :

#ڤایرۆسی کۆرۆنا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP