هەواڵی ئەمڕۆ

بومەلەرزەیەک لە سنوری مەندەلی رویدا

- 1/28/2020 11:37:00 PM 578 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، ژمارەیەک بومەلەرزەی یەک لە دوای یەک لە سنوری نێوان عێراق و ئێران بە دیاریکراوی لە سنوری مەندەلی رویانداوە.

 

کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق رودانی چەند بومەلەرزەیەکی لە کاتژمێر نۆ و 52 خولەکی شەو تۆمارکردوە

 

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق رودانی چەند بومەلەرزەیەکی لە کاتژمێر نۆ و 52 خولەکی شەو تۆمارکردوە کە بە دیاریکراوی ناوچەی مەندەلی لە پارێزگای دیالە هەژاندوە.

 

لە نێوان کاتژمێرەکانی نۆ بۆ 11ی ئەمشەو چەند بومەلەرزەیەک بە نزیکەی سێ پلەی رێختەر رویانداوە

 
ئەوەش هاتوە، چوار بومەلەرزەی دیکەش لە ناوچەکەدا رویداوە کە هاوڵاتیان هەستیان پێکردوە ئەوانیش لە نێوان کاتژمێرەکانی نۆ بۆ 11ی ئەمشەو بوە کە پلەکەیان بە نزیکەیی سێ پلەی رێختەر بوە.

ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆش بومەرلەزەیەک لە سنوری نێوان عێراق و کوێت رویدا، حکومەتی عێراقیش داوا لە هاوڵاتیانی دەکات لە کاتی رودانی بومەلەزەدا پابەندی رێوشوێنەکانی خۆپارێزی بن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP