هەواڵی ئەمڕۆ

قوباد تاڵەبانی: دەبێت كەرتی تایبەت تەواوكەری حكومەت بێت

- 1/28/2020 10:58:00 PM 4194 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت رایگەیاند،"دەبێت كەرتی تایبەت تەواوكەری حكومەت بێت".

قوباد تاڵەبانی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی،"لەگەڵ وه‌به‌رهێنه‌ران کۆبوینەوە و جه‌ختمان كردە‌وە‌ كە‌ دە‌بێت كە‌رتی تایبە‌ت تە‌واوكە‌ری حكومە‌ت بێت بۆ بە‌ھێزكردنی ژێرخانی ئابوری و رە‌خساندنی ھە‌لی كاری زیاتر بۆ گە‌نجانمان و ئێمەش‌ پاڵپشتی وە‌بە‌رھێنە‌ران دە‌بین."

ئەمە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەبەرهێنەرانی هەرێمی كوردستان كۆبوەوە و تیایدا راگەیەندرا كە حکومەتی ھەرێم پاڵپشت و رێخۆشکەر دەبێت بۆ پرۆسەی وەبەرھێنان و نەھێشتنی رۆتین لە دامودەزگاکانی حکومەتدا.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP