پشیلەیەك بۆ ماوەی دو رۆژ ژنێك بەنددەكات و هێزەكانی فریاكەوتن رزگاریدەكەن

- 1/28/2020 10:35:00 PM 17555 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەهۆی پشیلەكەی خۆیەوە، ژنێكی روسی بە ناچاری ماوەی دو رۆژ نەیتوانی لە ماڵەكەی بچێتە دەرەوە و تیمەكانی فریاكەوتن بە هانایەوە چون.

دامەزراوەی رزگاركردنی ئاژەڵان لە شاری ئارخانجیلسك لە روسیا بڵاویكردوەتەوە، رێكەوتی 19ی كانونی دوەمی ئەمساڵ لەكاتێكدا ژنێك بە شەقامێكدا تێپەڕیوە، خانمێكی دیكە لە پەنجەرەی چێشتخانەی ماڵەكەیەوە لە نهۆمی سێیەمی باڵەخانەیەكەوە بە ئاماژە بانگی كردوە.
لە ترسی پشیلەكەی كە هەڵسوكەوتی ترسناك ئەنجامدەدات و مەترسی دروستكردوە


بە گوێرەی بڵاوكراوەكەی ئەو دامەزراوەیە، ئەو خانمەی لەنێو ماڵەكەدا بوە داوای یارمەتی كردوە بۆ چونەدەرەوە لە چێشتخانەكەی كە ماوەی دو رۆژە لەناویدا بەندبوە، ئەوەش لە ترسی پشیلەكەی كە هەڵسوكەوتی ترسناك ئەنجامدەدات و مەترسی دروستكردوە.

پاش پەیوەندیكردن بە تیمەكانی فریاگوزاری خێرای دامەزراوەی پاراستنی ئاژەڵان لەو شارە، بە مەبەستی ئازادكردنی ئەو ژنە تیمێك رەوانەی شوێنی مەبەست كراوە.

بەهۆی ئەوەی دەرگای ماڵەكەی لە ناوەوە داخرابو، تیمە فریاگوزاریەكە ناچاربوە پەیژە بەكاربهێنێت بۆ گەیشتن بە پەنجەرەی ماڵەكە و دواتر بە سەلامەتی لە چێشتخانەكە ئەو خانمەیان بردوەتەدەرەوە.

پاشان تیمە فریاگوزاریەكە توانیویەتی ئەو پشیلەیە دەستگیربكەن و داوایان لە خاوەنەكەی كردوە بیباتە لای پزیشكی ئاژەڵان تا تێبگان بۆچی بەو شێوە دڕندانەیە هەڵسوكەوتی كردوە.


نیشانەکردن :

#جۆراوجۆر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP