هەواڵی ئەمڕۆ

سەرۆكایەتی حكومەت لەگەڵ وەبەرهێنەران كۆدەبێـتەوە

- 1/28/2020 4:59:00 PM 1132 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ سیشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان کۆبوەوە. 

لە کۆبونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەیبو، گفتوگۆ دەربارەی کارنامەی کابینەی نۆیەم تایبەت بە پەرەپێدانی وەبەرهێنان و گەشەپێدانی ئابوری هەرێمی کودستان کرا.  
سەرۆكایەتی حكومەت وەبەرھێنەرانیان دڵنیاکردەوە کەحکومەتی ھەرێم پاڵپشت و رێخۆشکەر دەبێت بۆ پرۆسەی وەبەرھێنان و نەھێشتنی رۆتین لە دامودەزگاکانی حکومەتدا

 

سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت، وەبەرھێنەرانیان دڵنیاکردەوە کەحکومەتی ھەرێم پاڵپشت و رێخۆشکەر دەبێت بۆ پرۆسەی وەبەرھێنان و نەھێشتنی رۆتین لە دامودەزگاکانی حکومەتدا.

سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە، کە ئامانجمان ئەوەیە زەمینەیەکی لەبارتر بۆ وەبەرهێنان لە گشت کەرتەکان بهێنینە ئارا و ئاسانکاری پێویست بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و دەرەکی بکەین. وتیشی پێویستە وەبەرهێنان بە پێی پلانێکی زانستی و پێداویستییەکانی هەرێمی کوردستان و بەرژەوەندی گشتی بێت . 

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان لە روی ماددی و مرۆییەوە دەوڵەمەندە و دەرفەتی ئەوە هەیە ببێتە بنکەیەکی بازرگانی گرنگ لە عێراق و ناوچەکەدا. 

داواشی لە کەرتی تایبەت کرد کە هاوکاری حکومەت بکەن لە پرۆسەی گەشەپێدانی ئابوری و بەکارخستن و دۆزینەوەی هەلیکار بۆ گەنجەکانمان لە کەرتی تایبەتدا کە پێویستە زیاتر گرنگی بە گەنجانی هەرێمی کوردستان بدرێت لە دەرفەتەکانی کارکردندا.

پاشان سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەڵامی پرسیار و تێبینیەکانی ئامادەبوانیان دایەوە.

 


نیشانەکردن :

#حکومەتی هەرێم

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP