هەواڵی ئەمڕۆ

ئەردۆگان: میسڕ و ئیماڕات بەچەک پاڵپشتی لە حەفتەر دەکەن

- 1/28/2020 4:49:00 PM 2186 جار خوێندراوەتەوە

خەندان - 

سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، پێویستە فەرماندەی سوپای لیبیا بوەستێنرێت لەو پێشێلکاریانەی کە لەئاگربەست ئەنجامیدەدات، بەمەبەستی گەڕانەوەی ئاشتی و سەقامگیری ئاسایش بۆ لیبیا.

خەلیفە حەفتەر، فەرماندەی سوپای لیبیا لەهەردو کۆنفڕانسی بەرلین و مۆسکۆ چوەتە دەرەوە

 

رەجەب تەییب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەمیانەی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "خەلیفە حەفتەر، فەرماندەی چەكدارانی سوپای نیشتیمانی لیبیا لەهەردو کۆنفڕانسی بەرلین و مۆسکۆ چوەتە دەرەوە، کە بەمەبەستی چارەسەری قەیرانی لیبیا و راگەیاندنی ئاگربەست لەو وڵاتە بەسترابو".

19ی ئەم مانگە کۆنفرانسی ئاشتی بەرلین تایبەت بەچارەسەرکردنی پرسی لیبیا بە بەشداری سەرکردەکانی هەریەک لە ئەمریکا، روسیا، تورکیا، فرەنسا، ئەڵمانیا، چین، ئیتالیا، میسر و ئیمارات بەڕێوەچو، کە بەشێکیان لایەنگری خەلیفە حەفتەر، فەرماندەی چەكدارانی سوپای نیشتیمانی لیبیا دەکەن و بەشێکی دیکەشیان لایەنگری لە حکومەتی ویفاقی لیبیا دەکات کە فایز سەراج سەرۆکایەتی دەکات.

هەر لەو کۆنفرانسەدا وڵاتانی بەشدار جەختیان لەسەر پشتگیرى پێكهێنانى تاكە حكومەتێكى یەكگرتو، گشتگیر و چالاک کردەوە، كە ئەنجومەنى نوێنەرانى لیبیا پەسەندى بكات، بۆ ئەم مەبەستەش پشتگیری خۆیان بۆ دەستپێکی ئاگربەست بانگھێشتی لایەنەکان و پاڵپشتیکاران کردەوە کە کۆتایی بە چالاکییەکانی سەربازیی بھێنن.

خەلیفە حەفتەر، فەرمادەی سوپای لیبیا لەهەردو کۆنفڕانسی بەرلین و مۆسکۆ چوەتە دەرەوە

 


ئەردۆگان ئاماژەی بەوەشکرد، "خەلیفە حەفتەر، چەكدارانی سوپای نیشتیمانی لیبیا لەهەردو کۆنفڕانسی بەرلین و مۆسکۆ چوەتە دەرەوە، ئەوەشی خستەڕو، "تورکیا بەردەوام چاودێری هێزەکانی حەفتەر دەکات و ئەوەی پێویست بێت بۆ وەستاندنی هێرشە سەربازییەکانی حەفتەر لەلیبیا ئەنجامیدەدات".

هەریەک لە وڵاتانی ئیماڕات و میسڕ بە ناردنی چەک پشتیوانی لە خەلیفە حەفتەر دەکەن

هاوکات رونیشیکردەوە، "25ی ئەم مانگە لەگەڵ ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا گفتوگۆمانکردوە و دڵنیا بوینەتەوە کە هەریەک لە وڵاتانی ئیماڕات و میسڕ بە ناردنی چەک پشتیوانی لە خەلیفە حەفتەر دەکەن، کە ئاسایشی لیبیا شێواندوە".

نیشانەکردن :

#تورکیا #ليبيا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP