هەواڵی ئەمڕۆ

وه‌زیری پلاندانانی هه‌رێم ئاماده‌كاریه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری راده‌گه‌یه‌نێت

- 1/28/2020 4:07:00 PM 620 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

د.دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێم جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی ده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری هه‌رێم پێویستمان به‌ ئاماری دروست و زانیاری ورد هه‌یه‌".
 له‌ئێستادا هه‌واڵه‌كان چركراونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئێمه‌ش وه‌ك وه‌زاره‌ت گرنگی زۆر به‌ده‌سته‌ی ئامار ده‌ده‌ین

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی پلاندانان، له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم، دارا ڕه‌شید ڕایگه‌یاند، له‌ئێستادا هه‌واڵه‌كان چركراونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئێمه‌ش وه‌ك وه‌زاره‌ت گرنگی زۆر به‌ده‌سته‌ی ئامار ده‌ده‌ین هاوكات رۆڵ و گرنگی ئه‌و داتا و زانیاری و ئامارانه‌ش گرنگن كه‌ له‌و ده‌سته‌یه‌ بڵاوده‌كرێنه‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری هه‌رێم و گه‌شه‌پێدانی سێكته‌ره‌كانی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و وه‌به‌رهێنان.

وه‌زیری پلاندانان داوایكرد، هه‌وڵی جدیی بدرێت بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ئاماری دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت و ده‌سته‌ی ئامار بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت كه‌موكوری و ئاسته‌نگه‌كانی چاره‌سه‌ربكرێن،  به‌تایبه‌ت له‌دیاریكردنی رێژه‌ی هه‌ژاری و بێكاری و ژماره‌ی ئه‌و ئاواره‌ وپه‌رنابه‌رانی رویان له‌هه‌رێم كردوه‌.

ماوه‌ی 33 ساڵه‌ سه‌رژمێری سه‌رتاسه‌ری له‌عێراق ئه‌نجام نه‌دراوه‌و بڕیاره‌ له‌ساڵی 2020 پرۆسه‌كه‌ ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی پلاندانان سه‌ره‌ڕای چه‌ند ئاماده‌كاریه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ڕایانگه‌یاندوه‌، بارودۆخی عێراق تاڕاده‌یه‌ك ڕێگره‌ له‌به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌كه‌ له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیداو چاوه‌ڕوانده‌كرێت بۆساڵی داهاتو دوابخرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP