هەواڵی ئەمڕۆ

دوای كوشتنی پۆلیسێك و برینداركردنی ئه‌فسه‌رێك تۆمه‌تبارێك كوژرا

- 1/28/2020 4:06:00 PM 514 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تاوانه‌كانی به‌غدا رایگه‌یاند، كارمه‌ندێكی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كوژراوه‌و ئه‌فسه‌رێكیش له‌كاتی روبه‌ڕوبونه‌وه‌یاندا بۆ ده‌ستگیركردنی داواكراوێك برینداربوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی روبه‌روبونه‌وه‌ی تاوانه‌كانی بەغدا لە راگەیەندراوێکدا رایگه‌یاند، "كارمه‌ندێكی روبه‌روبونه‌وه‌ی تاوانه‌كان به‌ناوی سه‌لام عوێز علگ، له‌كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كه‌یدا بۆ ده‌ستگیركردنی تاوانبارێك كوژراوه‌، هه‌روه‌ها ئه‌فسه‌رێكیش برینداربوه‌".

ئاماژەی بەوەشکرد، هێزه‌كانیان به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی داواكراوێك چونه‌ته‌ رۆژهه‌ڵاتی به‌غداد، به‌ڵام تۆمه‌تباره‌كه‌ روبه‌روی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان بوه‌ته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسێكی كوشتوه‌و ئه‌فسه‌رێكیشی برینداركردوه‌، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ كوژراوه‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP