هەواڵی ئەمڕۆ

ئه‌نجومه‌نی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی كۆده‌بێته‌وه‌
ئەسەسەرد: دو بژاردە بۆ دیاریکردنی کەسی یەکەمی یەکێتی خراونەتەڕو

- 1/28/2020 4:01:00 PM 11756 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی کوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و لەبارەی په‌یڕه‌وی ناوخۆی حزبەکە گفتوگۆ دەکات، کە زیاتر لە دو هەفتەیەک لیژنەیەک سەرقاڵی نوسینەوەیەتی، فەرید ئەسەسەردیش رایدەگەیەنێت، دو بژاردە بۆ دیاریکردنی کەسی یەکەمی یەکێتی هەن.

مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی کە وەک بە تەمەنترین ئەندام سەرپەرشتی کۆبونەوەکانی ئەنجومەنەکە دەکات رایگەیاند، سبەی كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆ لە شاری سلێمانی کۆدەبنەوە، کە تایبەت دەبێت بە گفتوگۆکردن لەسەر په‌یڕه‌وی ناوخۆی حزبەکە.
14ی ئه‌م مانگه‌، ئه‌نجومه‌نی گشتی یه‌كێتی یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامداو لیژنەیەکی 20 کەسی بۆ نوسینەوە و هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆ پێکهێنا

 

14ی ئه‌م مانگه‌، ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامداو لیژنەیەکی 20 کەسی بۆ نوسینەوە و هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆ پێکهێنا و بڕیارە لە کۆبونەوەی داهاتوی ئەنجومەنەکە پەسەند بکرێت.

له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، سه‌رۆكی لیژنه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وەکە بە خەندان-ی راگه‌یاند، "سه‌رجه‌م كاره‌كانمان ته‌واوكردوه‌ و كۆپییه‌كی په‌یڕه‌وه‌كه‌ش راده‌ستی كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌ین، جگه‌ له‌وه‌ش له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌وردی و له‌رێگه‌ی داتاشۆوه‌ په‌یڕه‌وه‌كه‌ ده‌خه‌ینه‌ڕو".
به‌ دو بژارده‌ له‌ناو په‌یڕه‌وه‌كه‌دا دیاریمان كردوه‌، به‌ڵام بۆچونی زاڵ ئه‌وه‌یه‌ بكرێت به‌ سكرتێر

 

سه‌باره‌ت به‌میكانیزمی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك یان سكرتێری یه‌كێتی، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد وتی، "به‌ دو بژارده‌ له‌ناو په‌یڕه‌وه‌كه‌دا دیاریمان كردوه‌، به‌ڵام بۆچونی زاڵ ئه‌وه‌یه‌ بكرێت به‌ سكرتێر".

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر بەرپرسانی یەکێتی رایانگەیاندبو، "وه‌ك رێزێك بۆ مامجه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری كۆچكردوی ئه‌و حزبه‌ سکرتێری حزبەکە نامێنێت و دەکرێتە سەرۆک"، بەڵام ئەسەسەرد لەوبارەیەوە دەڵێت، "ناوه‌ كۆنه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ سكرتێری گشتی، ئه‌وكاته‌ یه‌كێتی دو رێكخراوی هه‌بو، یه‌كێكیان كۆمه‌ڵه‌ و ئه‌وی دیکەشیان یه‌كێتی شۆڕگێڕان بو، هێڵی سێیه‌میش هه‌بو، كه‌ ناومان نابو هێڵی گشتی، ئه‌وانی دیكه‌ هه‌ریه‌كه‌یان سكرتێری خۆی هه‌بو، مام جه‌لال سكرتێری گشتی بو، به‌ڵام ئێستا یه‌ك ئاڕاسته‌یه‌ بۆیه‌ ناوه‌كه‌ی سكرتێری یه‌كێتی ده‌بێت".
هه‌مو ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی گشتی مافی خۆكاندیدكردنی هه‌یه‌، به‌ده‌نگی دو له‌سه‌ر سێ، یان زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌ندامان ده‌بێته‌ سكرتێر

 

له‌باره‌ی خۆكاندیدكردنیش بۆ سكرتێری یه‌كێتی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆ ئاشكرایكرد، "هه‌مو ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی گشتی مافی خۆكاندیدكردنی هه‌یه‌، به‌ده‌نگی دو له‌سه‌ر سێ، یان زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌ندامان ده‌بێته‌ سكرتێر".
پاش ئه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ په‌سه‌ند ده‌كرێت و لێپرسراوی ده‌زگاكان هه‌ڵده‌بژێردرێن، بڕیار له‌سه‌ر یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی گشتی ده‌درێت

 

سه‌باره‌ت به‌زیادكردنی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی گشتی، ئه‌سه‌سه‌ر وتی، "پاش ئه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ په‌سه‌ند ده‌كرێت و لێپرسراوی ده‌زگاكان هه‌ڵده‌بژێردرێن، بڕیار له‌سه‌ر یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی گشتی ده‌درێت".

رۆژی 21-12-2019 یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان چواره‌مین كۆنگره‌ی خۆی له‌ سلێمانی لەژێر ناوی "کۆنگرەی نوێبونەوە" ئه‌نجامدا، ‏ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و ئه‌نجومه‌نی گشتی ‏سه‌ركردایه‌تی كه‌ ژماره‌یان 121 ئه‌ندامه‌ هه‌ڵبژێردران.

نیشانەکردن :

#یەکێتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP