بەپەلە

دواین زانیاری لەسەر بۆردومانەكەی توركیا لە زاری بەڕێوەبەری ناحیەی دینارتەوە

- 1/28/2020 12:02:00 AM 7125 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ بەهۆی بۆردومانی سوپای توركیا لە گوندێكی سەر بە ناحیەی دینارتەی پارێزگای دهۆكی كرد، بەڕێوەبەری ناحیەكەش دەڵێت بەو هۆیەوە 7 كەس بێسەروشوێن بون.

شەعبان خەلیل بەڕێوەبەری ناحیەی دینارتەی سەر بە شاری دهۆك بە خەندان-ی ڕاگەیاند،"كاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ، فرۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا گوندی كافیەی سەر بە ناحیەی دینارتەیان بۆردومانكرد".

وتیشی،"ئەو گوندە ماوەیەكە چۆڵكراوە، بەڵام ئەمڕۆ چوار هاوڵاتی مەدەنی گوندەكە بە مەبەستی كێڵانی زەوییەكانیان و كۆكردنەوەی سەوزە لەسەر زەوییەكانیان چونەتە گوندەكە، بەڵام دواتر فرۆكەكانی توركیا ناوچەكەیان بۆردومانكردوە، یەكێك لەو چوار هاوڵاتیە پەیوەندییان بە كەسوكاریانەوە كردوە كە بە هانایانەوە بچن".

وتیشی،"دواتر كەسوكاری ئەو هاوڵاتیانە بەمەبەستی بەهاناوە چونی ئەو چوار هاوڵاتییە چونەتە گوندەكە، بەڵام تاكو ئێستا چارەنوسیان نادیارە كە ژمارەیان حەوت كەسە".

بەگوێرەی زانیارییەكانی خەندان لەو روداوەدا 4 كەس برینداربون و 3 كەسی دیكەش بێسەروشوێنن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP