سەرۆكی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

- 1/27/2020 11:30:00 PM 23907 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند،"ئیدانەى ئەو هێرشە موشەکییە دەکەین کە شەوى ڕابردو باڵیۆزخانەى ئەمەریکاى لە بەغدا کردە ئامانج."

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە،"ئەم کردەوانە مەترسیى ڕاستەقینە لەسەر دۆخ و سەقامگیرى و بەرژەوەندییەکانى عێراق دروست دەکەن، دوبارەبونەوە و بەردەوامیشیان، لێکەوتە و ئەنجامى خراپیان بۆ سەر وڵات دەبێت."

دەقی راگەیەندراوەكە:

ئیدانەى ئەو هێرشە مووشەکییە دەکەین کە شەوى ڕابردوو باڵیۆزخانەى ئەمەریکاى لە بەغدا کردە ئامانج. ئەم کردەوانە مەترسیى ڕاستەقینە لەسەر دۆخ و سەقامگیرى و بەرژوەندیییەکانى عێراق دروست دەکەن، دووبارەبوونەوە و بەردەوامیشیان، لێکەوتە و ئەنجامى خراپیان بۆ سەر وڵات دەبێت.

پاراستنى ئاسایشى باڵیۆزخانە و نێردە دیپلۆماتییەکان ئەرکى لایەنە بەرپرسەکانە و نابێ ڕێگە بدرێت یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل بکرێن و دیپلۆماتکاران و نێردە دیپلۆماتییەکان بکرێنە ئامانج. دووپاتى دەکەینەوە کە نابێت عێراق بکرێتە گۆڕەپانى یەکلاکردنەوەى ململانێى هێزە هەرێمى و نێودەوڵەتییەکان.
 

نێچیرڤان بارزانى

سەرۆکى هەرێمى کوردستان

27/1/2020


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP