بەپەلە

ئاسایش و پێشمەرگە رێگە نادەن هێزێکى سوپای عیراق بچنە كوڵەجۆ

- 1/27/2020 11:21:00 PM 22324 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-هێمن محەمەد

ئێوارەی ئەمڕۆ هێزەکانى ئاسایش و پێشمەرگە لە سنورى قەزاى کفرى رێگرییان لە هێزێکى سوپاى عێراق کرد و نەیانهێشت بڕۆنە ناو ناحیەى کوڵەجۆوە.

محەمەد حاجى عومەر، لێپرسراوى کۆمیتەى یەکێتیى لە ناحیەى قەرەتەپە بە (خەندان) ى راگەیاند "سەرلەئێوارەى ئەمڕۆ دوشەممە، هێزەکانى ئاسایش و پێشمەرگە لە ناحیەى کوڵەجۆ-ى سەر بە قەزاى کفرى رێگرییان کرد لەوەى هێزێکى سوپاى عیراق بڕۆنە ناو ناحییەى کوڵەجۆوە".

وتیشى " هێزەکەى عیراق بە فەرماندەیى عەبدولئەمیر یارەڵڵا، جێگری سەرۆکى ئەرکانى سوپاى عیراق بوە و پێنج هەمەرى سەربازییان پێ بوە، لەو کاتەوە هێزەکانى پێشمەرگە و ئاسایشى گەرمیان لەو سنورەن بۆ جارى یەکەمە هێزێکى عیراقى بیەوێت بێتە ناو ناحییەکەوە".

ئەوەشى خستەڕو تەقەکردن روینەداوە و هێزەکانى ئاسایش و پێشمەرگە بەدواى هێزەکانى عیراقدا رۆیشتون هەتا گەیشتونەتەوە بە ناوچەى شێخ باوە (ئەو شوێنەى کە لێوەى رۆیشتبون بۆ ناحییەى کوڵەجۆ).


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP