كچە رزگاربویەكی دەستی داعش هاوسەرگیری دەكات

- 1/27/2020 11:10:00 PM 5055 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

كچێكی ئێزدی هەڵهاتو لە دەستی رێكخراوی تێرۆریستی داعش، كە زۆرینەی ئەندامانی خێزانەكەی بەهۆی هرشی ئەو رێكخراوە لەدەستداوە، هاوسەرگیری ئەنجامدا.

پێگەی "ئێزدی" بڵاویكردوەتەوە، یەكێك لەو كچە ئێزدیانەی ساڵی 2014 لەمیانی هێرشەكەی رێكخراوی تێرۆریستی داعشدا بۆ سەر كۆچۆ لەلایەن چەكدارانی ئەو رێكخراوەوە رفێندراوە، پاش ئەوەی لە دەستیان رزگاری بوە و گەڕاوەتەوە زێدی خۆی، لە ئێستادا هاوسەرگیری ئەنجامداوە.
ئەو كیژە لەمیانی هێرشەكەی داعشدا دایك و باوكی، برایەكی و ژمارەیەكی زۆر لە كەسوكاری لەدەستداوە

 

هاوپێچ لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەی ئەو كچە رزگاربوەی دەستی داعش، پێگەی ئێزدی باسی لەوەكردوە، ئەو كیژە لەمیانی هێرشەكەی داعشدا دایك و باوكی، برایەكی و ژمارەیەكی زۆر لە كەسوكاری لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشكردوە "ئەنجامدانی ئەو هاوسەرگیریە واتای ئەوەیە دژ بە داعش جەنگەكەیان بردوەتەوە، كە لەو رێگەیەوە بەرەو داهاتو هەنگاودەنێن و خێزانێك پێكدێنن و هیوا بۆ خەڵكی ئێزدی دەگەڕێنەوە".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP