بەپەلە

وێنە..ڤایرۆسی کۆرۆنا شەقام و جادەکانی شارێکی دەیان ملیۆنی خامۆش دەکات

- 1/27/2020 10:49:00 PM 23119 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

تا دیت هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە گەورەشاری وهان-ی وڵاتی چین بەرەو بەرزبونەوە دەچێت, حکومەتی ئەو وڵاتەش وەک رێکارێک بۆ رێگریکردن لە زیاتر تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە و توشبوانی  هاتوچۆی لە شەقامە و شاڕێکانی ئەو شارەدا سنوردار کردوە.


لە نوێترین وێنەی شەقام و شوێنە گشتیەکانی شارەکەدا دەردەکەوێت، شارەکە بەتەواوی خامۆش بوە و وەک شارێکی چۆڵکراو دێتە بەرچاو.

وهان پایتەختی هەرێمی هوبایە لە چین، گەورەترین و قەرەباڵخترین شارە لە ناوەندی چیندا و ژمارەی دانیشتوانەکەی 11 ملیۆن و 895 هەزار کەسە، بەگوێرەی دواین ئامارەکان دو هەزار و 700 کەس هەڵگری ڤایرۆسکەن و 82 کەسیش بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

 


نیشانەکردن :

#ڤایرۆسی کۆرۆنا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP