كەربەلا؛ بەهۆی پێكدادانی نێوان هێزە ئەمنیەكان و خۆپیشاندەران 13 كەس برینداردەبن

- 1/27/2020 10:34:00 PM 1449 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، بەهۆی پێكدادانەكانی ئەمشەوی هێزە ئەمنیەكان و خۆپیشاندەران لە پارێزگای كەربەلا 13 كەس برینداربون.

بەگوێرەی میدیا عێراقییەكان، ئەمشەو پێكدادان لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكانی عێراق لە شاری كەربەلا رویداوە و بەو هۆیەوە 13 كەس برینداربون.

ئەمەش لەكاتێكدایە ئەمرۆ باڵیۆزی 16 وڵاتی جیهان، لە راگەیەندراوێكدا داوایان لە حكومەتی عێراق كرد كە گیانی خۆپیشاندەران بپارێزێت و ئیدانەی ئەو هێرشانەیانكرد كە دەكرێتە سەر خۆپیشاندەرانی ئاشتی خواز.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP