بەپەلە

عەبدولمەهدی و پۆمپیۆ سەبارەت بە هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا پەیوەندیەكی تەلەفۆنی ئەنجامدەدەن

- 1/27/2020 10:31:00 PM 3681 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەبارەت بە هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا پەیوەندیەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی، نوسینگەی عادل عەبدولمەهدی، ئەمڕۆ دوشەممە، عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەنجامداوە.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا، ئیدانەی ئەو هێرشە كراوە كە شەوی رابردو باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد كردە ئامانج، لەو روەوە بەپێویستزانرا كە هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوە لە روداوەكە بكەن و پارێزگاری لە باڵیۆزخانەی ئەمریكا بكەن، هاوكات ئەنجامدەرانی ئەو كارە رادەستی دادگا بكەن.

لای خۆیەوە عادل عەبدولمەهدی پاراستنی ئارامی ناوچەكەی بە گرنگزانیوە و داوایكردوە كە رێز لە سەروەری و سەربەخۆیی عێراق بگیرێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئامادەیی وڵاتەكەی دەربڕیوە بۆ ئەوەی سەبارەت بە بونی هێزە بیانییەكان لە عێراق لێكۆڵینەوە بكات و هاوكاربێت لە رێكارەكانی تایبەت بە سەروەری خاكی عێراق.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP