بەپەلە

بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ئاینی تورکیا: بومەلەرزەکە تاقیکردنەوەیەکی خودا بو

- 1/27/2020 10:19:00 PM 3607 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-


سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ئاینی تورکیا بومەلەرزەکەی هەفتەی رابردوی ولاتەکەی بە "تاقیکردنەوەی خودا" وەسف دەکات و داواش لە هاونیشتیمانیانی دەکات" دان بەخۆیاندا بگرن".
ئەم بومەلەرزەیە تاقیکردنەوەی خودایە بۆ بەندەکانی

عەلی ئێرباش، سەرۆکی کاروباری ئاینی تورکیا لە سەردانێکیدا بۆ پارێزگای خەرپەت و بەسەرکردنەوەی کەسوکاری قوربانیانی بومەلەرزەکە وتارێکی پیشکەشکردو وتی" ئەم بومەلەرزەیە تاقیکردنەوەی خودایە بۆ بەندەکانی، پێویستە هەمولایەک ئارام بگرن و دان بەخۆیاندا بگرن".
خوا یارمەتیمان بدات و کەڵک لەو وانانە وەربگرین

"پێوستە هەمیشە خۆمان بۆ مردن ئامادە بکەین، خوا لە رێگەی کارەساتی سروشتیەوە وانەی ژیانمان فێردەکات، خوا یارمەتیمان بدات و کەڵک لەو وانانە وەربگرین" ئێرباش لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا وای وت.

ئەمرۆ، سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌ی كاره‌سات و باری له‌ناكاوی توركیا (AFAD)  کۆتاییهێنا بە کارەکانی بۆ گەڕان بەدوای قوربانیان و بێسەروشوێنانی بومەلەرزەکەی ئێوارەی هەینی و  له‌ راگەیەنراوێكدا رایگەیاند، ژمارەی ئەو هاوڵاتییانەی بەهۆی بومەلەرزەکەوە  لە سیڤیرجه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای خەرپەت گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە 41 کەس و هەزار و 607 کەسی دیکەش برینداربون.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP