تەرمی هاوڵاتیەك دەدۆزرێتەوە كە ئاژەڵ بەشێكی لاشەی خواردوە

- 1/27/2020 9:56:00 PM 38199 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

راگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن بڵاویکردۆتەوە تەرمێکی نەناسراو دۆزراوەتەوە کە ئاژەڵ بەشێکی زۆری لەشی خواردووە.

لوقمان لەتیف لێپرسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن لەپەیجی فەرمی نەخۆشخانەکە بڵاویکردۆتەوە،"کاتژمێر 8ی ئەمشەو تەرمی هاوڵاتییەکی نەناسراو هێنرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان کە لەلایەن شوانێکەوە پۆلیس ئاگادارکرابویەوە لە بونی تەرمێک."

تەرمەکە لە سنوری گوندی سیاگوێزی سەربە ناحیەی گەرمکی قەزای پێنجوێن دۆزراوەتەوەو لەلایەن پۆلیسی گەرمکەوە بەدواداچونی بۆ كراوە

 

ئاماژەی بەوەشكردوە،"تەرمەکە لە سنوری گوندی سیاگوێزی سەربە ناحیەی گەرمکی قەزای پێنجوێن دۆزراوەتەوەو لەلایەن پۆلیسی گەرمکەوە بەدواداچونی بۆ كراوە"

تەمەنی ئەو كەسە لە نێوان 35 بۆ 40 ساڵدا بێت و جوتێ کالەی سوری لەپێدایەو ڕەسمی تاتۆیەک لەسەر سنگییەتی

 

راشیگەیاندوە،"تێبینی كراوە تەمەنی ئەو كەسە لە نێوان 35 بۆ 40 ساڵدا بێت و جوتێ کالەی سوری لەپێدایەو ڕەسمی تاتۆیەک لەسەر سنگییەتی و هەندێ پارەی ئێرانی لە گیرفانیدابوە."

ئەوەشخراوەتەرو،"دوای پشکنینی بەشی دادی نەخۆشخانەکەمان دەرکەوت کە ئاژەڵی دڕندە بەشێکی زۆر لە لەشی خواردوەو مێژوی مردنەکەی لەنێوان 48 بۆ 72 کاتژمێردایە."

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP