تۆمەتبارێک دەستگیردەکرێت و لێكۆڵینەوەش لە روداوی تەقەكردن لە ماڵی بەڕێوەبەری رۆشنبیری هەڵەبجە ئەنجامدەدرێت

- 1/27/2020 9:40:00 PM 1137 جار خوێندراوەتەوە

خەندان - نیگار عومەر 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات کە تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیر كردوە و لێکۆلینەوەیان دەربارەی ڕودانی تەقەکردنەکەی سەر ماڵی بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە دەست پێکردوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ڵه‌بجه‌ ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاوکردەوە رایگەیاند"دوای ئه‌نجامدانی تاوانێكی قۆڵبڕین له‌ مانگی ته‌مموزی ساڵی 2019 كه‌ كه‌سێك به‌ناوی خێرخواز هه‌ستا به‌ بردنی مله‌ لیره‌یه‌ك كه‌ 12 لیره‌ی پێوه‌بوه‌ له‌ ژنێكی به‌ته‌مه‌ن له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، پاش به‌دواداچونێكی زۆر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه‌ توانرا تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستنیشان بكرێت كه‌ ناوی (أ،ت،ش)ه‌و ته‌مه‌نی 71 ساڵه‌ و دانیشتوی پارێزگای سلێمانییه‌، تۆمه‌تبار به‌پێی ماده‌ی 446ی یاسای سزادانی عیراقی ده‌ستگیركراوه‌"
شه‌وى ڕابردو دو تۆمه‌تبارى نه‌ناسراو كه‌ ماتۆرسكیلێكى بێ ژماره‌یان پێبو، به‌ چه‌كى جۆرى كڵاشینكۆف، ته‌قه‌یان له‌ ماڵى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕۆشنبیری و هونه‌رى هه‌ڵه‌بجه‌ كرد

 

پۆلیسى هه‌ڵه‌بجه‌ باسى له‌وه‌شكردوه‌،"شه‌وى ڕابردو دو تۆمه‌تبارى نه‌ناسراو كه‌ ماتۆرسكیلێكى بێ ژماره‌یان پێبو، به‌ چه‌كى جۆرى كڵاشینكۆف، ته‌قه‌یان له‌ ماڵى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕۆشنبیری و هونه‌رى هه‌ڵه‌بجه‌ كرد، چه‌ند فیشه‌كێك به‌ر ماڵیان و گه‌راجى ئۆتۆمبێله‌كه‌ى كه‌وت، زیانى گیانى نه‌بو، لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ ڕوداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردوه‌"


نیشانەکردن :

#هەڵەبجە

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP