بەپەلە

دو حزبی ئیسلامی هەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە

- 1/27/2020 9:31:00 PM 1560 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ دوشه‌ممه‌،  سەلاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان و وەفدێكی باڵای حزبەكەی، سەردانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانیان كرد و لەلایەن عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پێشوازییان لێكرا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی كۆبونەوەكە،"بارودۆخی ئێستای عێڕاق به‌گشتیی‌و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی باس‌و خواسی لێوه‌كراو داكۆكیی كرا‌ به‌خێرایی جێبه‌جێكردنی داوای ڕه‌وای خۆپێشاندانه‌كان‌و دیاریی كردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێڕاق، له‌سه‌ر بناغه‌ی دادگه‌ریی‌و به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لانی عێڕاقی دابێ."
پێوستە لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستانی یەكڕیز و یەك هەڵوێست بن بە تایبەت لەم قۆناغەدا كە چارەنوس و داهاتوی عێراق و ناوچەكە بەرەو ئاقارێكی ناڕون و نادیار دەڕوات

 

سه‌باره‌ت به‌هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ردولا هاوڕابون كه‌ پێویسته‌ چاكسازیی گشتیی بێ‌و هه‌مو كایه‌كانی ژیانی هاوڵاتییان بگرێته‌وه‌و ژیان‌و گوزه‌رانیان باشتر بكرێ‌و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تێكڕای فراكسیۆنه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌ یه‌ك ده‌نگ بن له‌ومه‌یدانه‌داو، وته‌كان بكرێنه‌ كردار.

لە كۆبونەوەكەدا ئەمینداری گشتی یەكگرتو رایگەیاندوە،"پێوستە لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستانی یەكڕیز و یەك هەڵوێست بن بە تایبەت لەم قۆناغەدا كە چارەنوس و داهاتوی عێراق و ناوچەكە بەرەو ئاقارێكی ناڕون و نادیار دەڕوات."

هەر لە كۆبونەوەكەدا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی سەلاحەدین بەهائەدین كردوە بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتی و سەركەوتنی كۆنگرەی هەشتەمی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP